سروشتی ژیانی مرۆڤه‌کان وه‌هایه که هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ به‌دوای به‌رامبه‌ری خۆیدا ده‌گه‌ڕێت تا ژیانێکی ئاسووده و خێزانێکی به‌خته‌وه‌ری له‌گه‌ڵ پێکبهێنێت و گه‌شتی ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ ته‌واو بکات , به‌ڵام زۆرجار ڕێکده‌که‌وێت که یه‌کێک له‌و دوو ڕه‌گه‌زه به‌ڕه‌به‌نی ده‌مێنێته‌وه , یان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای
ژیانی هاوسه‌رێتیانه‌وه به‌هۆی یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانی وه‌ک مردن , یان
ته‌ڵاقه‌وه له‌یه‌کتری ده‌پچڕێن و ئه‌و ماوه‌ی هاوسه‌رێتیه زوو کۆتایی
پێدێت و مۆمی پێکه‌وه‌بووینان ده‌کوژێته‌وه .
به‌ڵام به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی زانایانی پسپۆڕی بواری ده‌روونی
ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که ئافره‌تان و کچان نازناو و شۆره‌تی (
بـێـوه‌ژن ) یـیان له ( قـه‌یـره‌یـی ) پێخۆشتره و به شۆره‌تی
قه‌یره‌یی زۆر قه‌ڵس و توڕه‌ن و هه‌ر ئه‌و هۆکاره‌شه که هه‌ندێکـجار بۆ
خۆڕزگار کردن لێی په‌نا بـۆ خۆکوشتن , یان خۆ خستنه نێو چاڵ و
ته‌نگژه‌کانی ژیانه‌وه ده‌به‌ن .
ئه‌و پسپۆڕانه پێیان وابوو که له‌پێناو خۆڕزگار کردن له‌شۆره‌تی
قه‌یره‌یی و بوون به‌دایکدا زۆرێک له کچان به‌هه‌موو جۆره پیاو و
خوازبێنیکه‌رێک ڕازی ده‌بن , ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه مه‌رجه‌کانی
پێشووتری ئه‌و کچه‌شی تێدا نه‌بێت , که له‌کاتی گه‌نجی و
جوانیه‌که‌یدا دایده‌نان له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که بیویستایه بچێته
خوازبێنیی , به‌ڵام ئێستا ئاماده‌یه ده‌ست له‌سه‌رجه‌میان هه‌ڵبگرێت ,
ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی که‌خۆی له‌و نازناوه ناقۆڵایه ڕزگار بکات .
ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌و پسپۆڕانه له‌دوای توێژینه‌وه و چاوپێکه‌وتن و
لێکۆڵینه‌وه‌کانیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی که زۆرێک له کچانی قه‌یره
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خۆیان ناکه‌نه خاوه‌نی ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێشوویان و
ئه‌وه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌لایانه‌وه گرنگه ته‌نها ئه‌وه‌یه که
بڵێت ( گرنگ ئه‌وه‌یه که شووم کردووه ) , که هه‌ندێک له هۆکاره‌کانی
ئه‌وه‌شیان بۆ خۆ بادان له‌نێو هاوڕێکانیان , یان نه‌که‌وتنه به‌رده‌ستی
برا و براژن له‌دوای مردنی باوکان و دایکان , یان دوور که‌وتنه‌وه‌یان
له‌خراپه و تاوان و له‌کـه و شوره‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵگا گه‌ڕانده‌وه , جا
ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌ی هاوسه‌رێتیه که‌مێکیش بخایه‌نێت هه‌ر ئه‌وه‌یان له
ووشه‌ی نه‌خوازراوی – قه‌یره‌یی – پێباشتره