هه‌مو نێوه‌ڕوانێک که باوکی بۆ نانخواردن ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، بڕوا سه‌عیدی ته‌مه‌ن 17 ساڵ، به‌فرسه‌تی ده‌زانێت سویچی ئۆتۆمبێله‌که‌ی لێ وه‌ربگرێت‌و خۆی بگه‌یه‌نێته به‌رده‌م خوێندنگه‌که‌ی نزیک ماڵیان‌و چاوی به‌خۆشه‌ویسته‌که‌ی بکه‌وێت.
بڕوا خوێندکاری چواره‌می ئاماده‌ییه، به‌ڵام هێنده‌ی گرنگیی
به‌بینینی خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌دات، هێنده بیری لای وانه‌کانی نییه،
ئه‌و هه‌مو رۆژێک له‌به‌ر نیگایه‌کی ساڤۆ- ی خۆشه‌ویستی، وانه‌ی
شه‌شه‌می خۆی جێده‌هێڵێت‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سویچی
هۆندا ره‌شه‌که له‌باوکی وه‌ربگرێت‌و به‌به‌رده‌م خۆشه‌ویسته‌که‌یدا
بڕوات.
هه‌مو ساڵێک له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنی ساڵی نوێی خوێندندا، فڕکان فڕکانی
به‌ر خوێندنگاکانی کچان له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه ده‌ستپێده‌کات، ئه‌وان
به‌خێراییه‌کی زۆر به‌به‌رده‌م خوێندنگاکان‌دا لێده‌خوڕن‌و جگه
له‌دروستکردنی قه‌ره‌باڵغی، شۆفێر‌و هاوڵاتیانی پیاده‌و دوکاندار‌و
ماڵه‌کانیش بێزارده‌که‌ن.
دوکانداره‌کان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕِن
ئه‌مین جه‌لال، دوکاندار له‌یه‌کێک له‌گه‌ڕه‌کانی شاری سلێمانی،
بێزاریی خۆیی ده‌رده‌بڕێت له‌وه‌ی له‌کاتی چونه خوێندنگا‌و
هاتنه‌وه‌ی کچاندا، گه‌نجان به‌خۆیان‌و ئۆتۆمبێله‌کانیانه‌وه ده‌ست
ده‌که‌ن به‌ئه‌مسه‌ره‌و سه‌ر‌و قه‌ره‌باڵغییه‌کی زۆر دروستده‌که‌ن.
ئه‌و، ده‌ڵێت "هه‌ر له‌سه‌عات 11ی نیوه‌ڕۆوه کوڕان به‌ئۆتۆمبێله‌وه
ده‌ستده‌که‌ن به‌فڕکان فڕکان به‌دوای کچاندا، ئێوارانیش کاتێک خوێندنگا
داده‌خرێت هه‌مان شت دوباره‌ده‌بێته‌وه".
ئه‌و دوکانداره، ئاماژه به‌وه‌شده‌کات: ئه‌و گه‌نجانه گوێ به‌وه
ناده‌ن که خه‌ڵک له‌و ره‌فتاره‌یان بێزاره، ته‌نها بیر له‌خۆیان
ده‌که‌نه‌وه.
"به‌ر مه‌کته‌بی کچان، باشترین شوێنه بۆ یه‌کتر بینین"
ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌به‌رده‌م خوێندنگاکانی کچاندا پیاسه‌ده‌که‌ن،
پێیانوایه: باشترین شوێنه که چاویان به‌خۆشه‌ویسته‌کانیان بکه‌وێت،
له‌به‌رئه‌وه‌ی کچان له‌لایه‌ن که‌سوکاریانه‌وه رێگایان پێ‌نادرێت جگه
له‌خوێندنگه بۆ هیچ شوێنێکی دیکه بڕۆن.
هێمن که‌ریم، 18 ساڵ، خوێندکار، ده‌ڵێت "ئه‌م هاوینه رۆیشت‌و بڕایه‌وه
ته‌نها دوجار چاوم به‌خۆشه‌ویسته‌که‌م که‌وت، چونکه که‌سوکاره‌که‌ی
رێگای پێناده‌ن بێته ده‌ره‌وه، له‌به‌رئه‌وه له‌کاتی چونی بۆ
خوێندنگا‌و هاتنه‌وه‌یدا، باشترین کات‌و شوێنه چاومان به‌یه‌ک بکه‌وێت".
کچانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی کوڕان، پێیانوایه: رێگای خوێندنگه، باشترین شوێنه که بتوانن خۆشه‌ویسته‌کانیانی تێدا ببینن.
ته‌لار، ناوی خوازراوی کچێکی ته‌مه‌ن 16ساڵه، که خوێندکاری سێیه‌می
ناوه‌ندییه، باس له‌ژیانی خۆی ده‌کات که دایک‌و باوکی ناهێڵن بچێته
ده‌ره‌وه، ته‌نها بۆ خوێندنگه نه‌بێت "چونه ده‌ره‌وه‌یان لێ حه‌رام
کردوم، منیش حه‌ز ده‌که‌م رۆژانه ئه‌و که‌سه ببینم که له‌داهاتودا
ده‌بینه هاوسه‌ری یه‌کتر".
ته‌لار، ده‌ڵێت: "خۆشه‌ویسته‌که‌م هاوته‌مه‌نی خۆمه، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی
خوێندنگا ناسیومه، بۆیه هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌ش دڵم پێی ده‌کرێته‌وه".
به‌دیارده‌یه‌کی ئاسایی وه‌سفده‌کرێت
مامۆستا‌و به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاکانی کچانیش هه‌ستیان به‌و دیارده‌یه
کردوه، به‌ڵام هه‌ندێکیان به‌دیارده‌یه‌کی ئاسایی وه‌سفی ده‌که‌ن‌و
پێیانوایه: ناکرێت ئازادیی ئه‌و گه‌نجانه ته‌سک بکه‌ینه‌وه‌و رێ‌یان
لێبگرین.
شیرین سه‌عدون، مامۆستای یه‌کێک له‌خوێندنگاکانی کچان، پێیوایه: بونی
ئه‌و دیارده‌یه ئاساییه‌و په‌یوه‌ندیی به‌مامۆستا‌و به‌ڕیوه‌به‌ڕی
خوێندنگاکان‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه نیه، چونکه گه‌نجان ئازادن
له‌وه‌ی چ کاتێک به‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا پیاسه ده‌که‌ن.
ئه‌و مامۆستایه، ئاماژه به‌وه‌یشده‌کات: نابێت ئه‌و گه‌نجانه هه‌م
کوڕان‌و هه‌م کچانیش بهێڵن په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌کانیان کار له‌سه‌ر
خوێندنه‌که‌یان بکات‌و پێویسته په‌رۆشتر بن بۆ ته‌واوکردنی پله‌کانی
خوێندن.
تیژڕه‌وی‌و نه‌بونی مۆڵه‌تی شۆفێری
هه‌ندێک له‌و گه‌نجانه‌ی به‌ر مه‌کته‌به‌کانی کچانیان کردۆته پیشه،
مۆڵه‌تی شۆفێرییان نیه، جگه له‌وه‌یش به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه زۆرجار
روداوی هاتوچۆیان خستۆته‌وه.
له‌به‌رانبه‌ریشدا، به‌رپرسانی هاتوچۆ درکیان به‌وه کردوه‌و له‌و
پێناوه‌شدا هه‌ندێکجار مه‌فره‌زه له‌سه‌ر رێگاکانی به‌ر مه‌کته‌بی کچان
داده‌نێن، بۆ سزادانی سه‌رپێچیکاران.
سه‌رکه‌وت فارس، 17ساڵ، خوێندکار، یه‌کێکه له‌و گه‌نجانه‌ی به‌هۆی
نه‌بونی مۆڵه‌تی شۆفێرییه‌وه غه‌رامه‌کراوه، ئه‌و ئۆتۆمبێلێکی
مارسیدسی ره‌شی پێیه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و غه‌رامه‌یه‌وه باوکی
ئۆتۆمبێله‌که‌ی لێسه‌ندوه‌و فرۆشتویه‌تی تا ئه‌و کاته‌ی ته‌مه‌نی
زیاتر ده‌بێت‌و مۆڵه‌تی شۆفێرێی ده‌رده‌کات.
له(پێ)وه بۆ (ئۆتۆمبێل)
دیارده‌ی پیاسه‌کردنی کوڕان له‌به‌رده‌م خوێندنگاکانی کچاندا،
ساڵانێکی زۆره بونی هه‌یه، به‌ڵام پێشتر به‌هۆی خراپیی باری
گوزه‌رانی هاوڵاتیانه‌وه، کوڕان به‌پێ به‌لای کچاندا ده‌ڕۆیشتن.
هاوکار ئه‌سعه‌د، 39ساڵ، فه‌رمانبه‌ر، باس له‌سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاریی
خۆی ده‌کات که له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیدا به‌پێ به‌ر مه‌کته‌به‌کانی کچانیان
"کێڵاوه"، ئه‌و ده‌ڵێت "کاتی خۆی ئۆتۆمبێل که‌مبو، ناچار بوین، به‌پێی
خۆشه‌ویسته‌کانمان به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه ناخۆشبو، زۆریش
هیلاک