هه
موو کات پێویسته جوانکاری وماکیاژ کردن به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک و گونجاو بێت تاکو سوودتان پێبگه‌یه‌نێت، به‌لاَم ئاگه‌داربه له پێناو جوانیدا خۆت مه‌خه‌ره بارێکی کۆمیدییه‌وه و به چه‌ند چینێنکی ماکیاژ ده‌موچاوت بشاریته‌وه و دیارنه‌مێنێت، ئه‌و هه‌موو جوانکاریه‌ی که بۆ برۆ وقژو برژانه‌گه‌کان ده‌یکه‌یت، زۆر جار زیان به جوانیت ده‌گه‌یه‌نێت وڕوخسارێکی ناشرینت پێ ده‌به‌خشێت.
*له پێناو خۆبرۆنزی کردن خۆتان مه‌سوتێنن:
ئێستا که‌سانێکی زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن که ڕه‌نگی خۆیان بگۆڕن بۆ ِره‌نگی
بڕۆنزی، به‌لاَم زۆر جار ئه‌و ڕه‌نگه زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نێت و
ده‌تسوتێنێت ،ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌که بۆ دروست بوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه
وچاره‌سه‌رکردنیشی زۆر قورسه.
*قژه‌کانتان ئوتو مه‌که‌ن:
ئوتو کردن قژ بێ توانا ده‌کات، له سه‌ره‌تادا پێده‌چێت جوانیه‌کی شاز
بدات به قژه‌که‌ت، به‌لاَم پاش تێپه‌بوونی چه‌ند مانگێک قژه‌که‌ت
بارێکی وای به‌سه‌ردا دێت که نا‌توانیت به هیچ شێوه‌یه‌ک رێًکی بخه‌یت
هه‌روه‌ها زۆر بێهێز ده‌بێت.
*هه‌موو رۆژێک چه‌ند موویه‌ک له برۆتان لێ مه‌که‌نه‌وه:
برۆ جوانی ڕۆخساری ده‌موچاو ده‌رده‌خات، زۆر باریک کردنه‌وه‌ی برۆ یان
لابردنی برۆ سروشتیه‌کانی خۆت و دروست کردنی به قه‌ڵه‌م یا
که‌ره‌سته‌یه‌کی دیکه هه‌م جوانی سروشتی ده‌موچاوت تێکده‌دات هه‌م
ڕوخسارێکی ناشرینت پێ ده‌به‌خشێت، له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێک
تالێک له برۆکانت لێ بکه‌یته‌وه هه‌وڵبده هه‌موو شه‌وێک پێش خه‌وتن
به شانه‌ی برۆ یان به فڵچه‌یه‌کی به‌کارنه‌هێنراوی ددان برۆکانت
شانه بکه‌یت به‌ره‌و سه‌ره‌وه و ڕاست وچه‌پ و خواره‌وه، که ئه‌مه
حه‌وانه‌وه‌یه‌کی باش ده‌دات به برۆکانت، ده‌توانن بۆ به‌کارهێنانی
ئه‌م رێگایه سوود له چه‌ند دڵۆپه ڕۆنێکی باده‌م وه‌ربگرن.
*له‌گه‌ڵ هه‌موو بێزاربوونێکدا ڕه‌نگی قژت مه‌گۆره:
گه‌ر ڕه‌نگی قژت بۆیه بێت وحه‌زت له‌و ڕه‌نگه نه‌ما‌و بۆیه‌ت کرده‌وه
یان چه‌ند جار به‌سه‌ر یه‌که‌وه بۆیه‌تدا له قژت، مانای وایه هیچ
به‌زه‌یت به قژی خۆتدا نایه‌ته‌وه، چونکه ڕه‌نگی جیاوازی بۆیه
ڕه‌نگی سروستی قژی خۆت ناهێلێت و زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت.
*له پێناو به‌رزبوونی بالاَدا پێلاَوی زۆر به‌رز له پێ مه‌که‌ن:
زۆرجار ڕێکردن به پێلاوی به‌رز ده‌تخاته بارێکی پێکه‌نیناوییه‌وه،
هه‌موو کات له پێکردنی پێلاَوی به‌رز بۆ ژێر هه‌موو پۆشاکێ جوانیت پێ
نابه‌خشێت، خانمان له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به به‌رده‌وامی سکالاَ ده‌که‌ن
له تاو ئازاری پێکانیان به‌لاَم هه‌ر واز له پێلاَوی به‌رز ناهێنن و
له پێی ده‌که‌ن، به‌لاَم بیرت نه‌چێت که پێلاوی که‌م به‌رز یان فلات
زۆرجار جوانیه‌کی شازت ده‌داتێ و جوانی ئه‌و پۆشاکه‌ش ده‌رده‌خات که
له‌به‌ری ده‌که‌یت.
*زیاده‌رۆی له ماکیاژکردندا مه‌که‌ن:
ماکیاژ ده‌تکاته شاژن و ڕه‌زیلیشت ده‌کات، ڕاسته ماکیاژێکی ساده
جوانیه‌کی جوان ده‌به‌خشێته ده‌موچاو، به‌لاَم هه‌ندێک له خانمان
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به کوێری ئاگاداری مۆده‌کانی ماکیاژ ده‌بن، خۆیان
ده‌خه‌نه بارێکی کۆمیدییه‌وه له کاتی ماکیاژکردنیاندا، ماکیاژێکی
زۆر و کردنی چه‌ند چینێک سپیاو(بۆدره) به سه‌ریه‌کدا ڕه‌نگی پیریت پێ
ده‌به‌خشێت و بێجگه له ناشرین وبێوێنه‌یی ده‌موچاوت هیچ سوودێکی
دیکه‌ی لێ وه‌رناگریت، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ماکیاژکردن ئه‌وه‌یه که
هه‌ندێکجار خانمان سپیاوێک به‌کارده‌هێنن له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی پێستی خۆیان
ناگونجێت ،ئه‌مه‌ش پێستیان دوو ڕه‌نگ ده‌کات وجیاوازی نێوانیان
ده‌رده‌خات.
*له کاتی ماکیاژکردندا ژه‌هراویبوون مه‌بن:
له ناو ماده‌کانی ماکیاژدا مادده‌ی کیمیایی زۆر به‌کارده‌هێنرێت به
تایبه‌تی جیوه بۆیه ئیستا له ئه‌مریکا به کارهێنانی جیوه له
ماکیاژدا قه‌ده‌غه کراوه چونکه کاریگه‌ریه‌کی خراپی له‌سه‌ر پێست
هه‌یه، هه‌بوونی ئه‌و جیوه‌یه کارده‌کاته سه‌ر هه‌ستیاربوونی پێست،
بۆیه پێویسته ئاگه‌داربن له چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ماکیاژ،
*تاکو ده‌تونن خۆتان له جوانکاری(تجمیل)دووربگرن:
له پێش هه‌موو شتێک ئه‌وه‌تان بیر نه‌چێت که جوانترین جوانی ئه‌و
جوانیه سروشتیه‌یه که خۆتان هه‌تانه، جوانکاری(تمجیل)هه‌موو کات
جوانتان ناکاته‌وه، به‌ڵکو ڕوخساری سروشتی تۆ تێکده‌دات وجیاوازیه‌که‌ت
له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی دیکه ده‌رده‌خات، له سه‌ره‌تادا له‌وانه‌یه ئه‌و
جوانکاریه‌ی که کردووته جوانیه‌کت پێببه‌خشێت به‌لاَم له‌گه‌ڵ
تێپه‌ربوونی کاتدا شێوه‌یه‌کی زۆر ناشرینت ده‌داتێ و هه‌ر به‌و شێوه‌ش
ده‌مێنیته‌وه.
*له پێناو دابه‌زاندنی کێشی له‌شتان هه‌موو به‌رهه‌مهێنراوێک به‌کارمه‌هێنن:
خانمان وا بیرده‌که‌نه‌وه که ئه‌و ماددانه‌ی بۆ دابه‌زاندنی کێشی
له‌شیان به‌کاریده‌هێنن ته‌ندورسته، به‌لاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی
که‌ریخۆڵه‌کان به‌به‌رده‌وامی کارده‌که‌ن، ئه‌و مادده
به‌رهه‌مهێنه‌رانه کاریگه‌ریان له سه‌ر کارکردنی ریخۆله‌کان هه‌یه‌و
بێتوانایان ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها کارده‌که‌نه سه‌ر زۆر میزکردن وئه‌و
ماددانه‌ی که به میزه‌وه به‌ستراون فرێده‌ده‌نه ده‌ره‌وه‌ی له‌ش،
ئه‌گه‌ر هاتوو له‌شیش به به‌رده‌وامی ئاوێ لێده‌ربچێت ئه‌وا
گورچیله‌کان تووشی لاواز بوون ده‌بن.