له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌شێکی زۆری کوڕان‌و کچان ده‌ستیان کردووه به‌ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ جه‌سته‌یان که هه‌ریه‌که‌و بۆ مه‌به‌ستێک ئه‌و کاره‌یان کردووه، پزیشکانی جوانکاری ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌که‌ن به سێ جۆره‌وه، مامۆستایانی ئاینیش ئاماژه‌ی به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌گ
ه‌ر مرۆڤ هیچ که‌موکوڕییه‌کی نه‌بێت نابێت نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری بکات.
"وتیان گوناهه، به‌ڵام هه‌ر کردم"
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن سی ساڵ نزیکه‌ی هه‌شت ساڵه
نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری بۆ لووتی ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش
له‌به‌رئه‌وه‌ی لووتی زۆر گه‌وره بووه‌و شێوه‌ی ناشیرین بووه‌و
کاتێک خه‌ڵک بینیویه‌تی توانجیان لێداوه، بۆیه بڕیاریداوه
نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری بۆ لووتی بکات "زۆر پێیانوتم گوناهه‌و خوا پێی
ناخۆشه، به‌ڵام په‌شیمان نه‌بوومه‌وه‌و هه‌ر کردم‌و نه‌ده‌ترسام
له‌وه‌ی ناشیرین بم، چونکه خۆم جوان نه‌بووم".
محه‌مه‌د دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که، به‌وته‌ی خۆی ئێستا
شێوه‌ی لووتی جوان بووه‌و له‌چاو جاراندا گۆڕانکاری زۆری تێدا
روویداوه "هه‌رچه‌نده ئه‌و کاته ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتن که‌م بوو، چونکه
ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه تازه بوو، هه‌ندێک که‌سی پێش خۆم کردبوویان
زۆر جوان نه‌بوون، به‌ڵام شێوه‌ی ئێستام له‌جاران لا جوانتره".
له‌ئه‌وروپاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاریی...
بانوی ته‌مه‌ن بیست‌و پێنج ساڵ که خاوه‌نی منداڵێکه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵاته‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری
به‌رزکردنه‌وه‌ی گوپی، باسی له‌وه‌کرد که له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاریی نرخی زۆر گرانه به‌پێچه‌وانه‌وه له‌کوردستان
باشتره، بۆیه هاتووه‌ته‌وه‌و له‌کوردستان نه‌شته‌رگه‌ری کردووه.
بان‌و وتی "ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه زۆر قورس نییه، به‌ڵام
شێوه‌یه‌کی جوانت پێده‌به‌خشێت‌و زۆر لێی رازیم، چونکه زۆر حه‌زم لێی
بوو".
"ئه‌گه‌ر بمزانیایه وایه نه‌شته‌رگه‌ریم نه‌ده‌کرد"
سارا عه‌بدوڵای ته‌مه‌ن بیست‌و هه‌شت ساڵ خوێندکاری زانکۆیه‌و چوار
مانگ له‌مه‌وبه‌ر ویستویه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ددانه‌کانی بکات، کاتێک
سه‌ردانی پزیشکی ددانه‌که‌ی کردووه وتویه‌تی ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ریت
بۆ بکه‌م، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که کاتێک چووه‌ته نه‌شته‌رگه‌رییه‌که
دواتر زانیویه‌تی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ کراوه.
ئه‌و ده‌ڵێت "ئێستاش هه‌ندێکجار ئازارم هه‌یه سه‌ره‌تا کاتێک
له‌ئاوێنه‌دا خۆم ده‌بینی هه‌ستم ده‌کرد که‌سێکی ترم خه‌ریک بوو تووشی
نه‌خۆشی ده‌روونی ببم، بۆیه ئه‌گه‌ر پزیشکه‌که بیوتایه
نه‌شته‌رگه‌ریی جوانکاریت بۆ ده‌که‌م هه‌رگیز نه‌مده‌کرد".
"پێویسته سه‌ردانی پزیشکی ده‌روونی بکرێت"
پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان، د. ئه‌فرام محه‌مه‌د له‌لێدوانێکدا بۆ
ئاوێنه رایگه‌یاند ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یه‌وێت نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاریی
بکات، پێویسته پزیشکی جوانکارییه‌که پێش ئه‌نجامدانی
نه‌شته‌رگه‌رییه‌که بینێرێته لای پزیشکی ده‌روونی، چونکه زۆرجار
ئه‌و که‌سانه گرێی ده‌روونییان هه‌یه‌و له‌بنه‌ڕه‌تدا خۆیان ناشرین
نین، هه‌روه‌ها ده‌بێت دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ش پزیشکی ده‌روونی
هاوشانی پزیشکی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که نه‌خۆشه‌که ببینێت، چونکه ئه‌و
که‌سه گۆڕانکاری له‌ده‌موچاوی یان جه‌سته‌یدا ده‌کات هه‌روا به‌ئاسانی
ناتوانێت له‌گه‌ڵ شێوه تازه‌که‌یدا را بێت".
ناوبراو روونیکرده‌وه که زۆرجار ئه‌و که‌سه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ
ده‌کرێت تووشی (خه‌مۆکی‌و دڵه‌ڕاوکێ‌و گۆشه‌گیری) ده‌بێت ئه‌مه‌ش وا
ده‌کات له‌ده‌وروبه‌ره‌که‌ی داببڕێت‌و زۆرجار بیر له‌وه ده‌کاته‌وه
نه‌شته‌رگه‌ری تر ئه‌نجام بدات، د. ئه‌فرام وتیشی "ئه‌و که‌سه له‌کارو
ژیان‌و کۆمه‌ڵ داده‌بڕێت له‌به‌رئه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری زۆر
هه‌ستیاره‌و ره‌نگه تووشبوونی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کانی به‌دواوه
بێت".
نه‌شته‌رگه‌ری له 200 هه‌زار بۆ 2 ملیۆنی تێده‌چێت
پسپۆر له بواری نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری سوتاوی، د.ئاری ره‌حیم
زه‌نگه‌نه له‌لێدوانێکدا بۆ ئاوێنه نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی جوانکاری
دابه‌شکرد بۆ سێ جۆر "یه‌که‌میان ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی سوتاوی
جه‌سته‌یان تێکچووه، دووه‌میان ئه‌و که‌سانه‌ی که تووشی شکاوی یان
شێرپه‌نجه‌ی پێست ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌و شێواوییه‌ی له کاتی زگماکیدا
هه‌یه له‌جه‌سته‌یاندا، سێهه‌میشیان ئه‌وانه‌ن که به‌ئاره‌زووی خۆیان
له‌پێناوی جوانترکردنی خۆیان نه‌شته‌رگه‌ری ده‌که‌ن وه‌ک
نه‌شته‌رگه‌ری لووت که زۆر باوه له‌گه‌ڵ راکێشانی پێستی ده‌موچاو‌و
کردنه‌وه‌ی پێڵوه‌کان هه‌روه‌ها گه‌وره‌کردن‌و بچوککردنه‌وه‌ی مه‌مک
له‌گه‌ڵ بچوککردنه‌وه‌ی ورگ‌و سمت‌و ران".
د.ئاری جۆری سێهه‌میان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنێته‌وه که مرۆڤ به‌رده‌وام
حه‌ز ده‌کات جوانتر ده‌ربکه‌وێت، ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێکی سروشتییه، چونکه
مرۆڤه کاتێک ده‌بینێت بواری پزیشکی پێشکه‌وتووه ده‌توانێت حه‌زه‌کانی
جێبه‌جێ بکات له‌و کاته‌شدا بڕیاری نه‌شته‌رگه‌ری ده‌دات.
ناوبراو باسی له‌وه‌کرد که ئه‌و که‌سه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌کات ده‌بێت
له‌سه‌ره‌تادا به‌نج وه‌ربگرێت، به‌ڵام تووشی هیچ نه‌خۆشییه‌کی خراپ
نابێت له‌ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری، زۆرجاریش ره‌نگه که‌سه‌کان
دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌که، خۆیان به‌دڵیان نه‌بێت ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ دوو هۆکار یان نه‌شته‌رگه‌رییه‌که جوان ده‌رنه‌چووه یان که‌سه‌که
کێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه، بۆیه له‌و کاته‌دا ئێمه رازی ده‌که‌ین بۆ
چاره‌سه‌ر سه‌ردانی پزیشکی ده‌روونی بکات.
د.ئاری روونیکرده‌وه که ئه‌وان پێش نه‌شته‌رگه‌ری بۆ که‌سێک ئه‌نجام
بده‌ن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن‌و دواتر بۆیان ده‌رده‌که‌وێت کێشه‌ی
ده‌روونی هه‌یه یان نا، چونکه ئه‌وانه‌ی کێشه‌ی ده‌روونییان هه‌یه
ئه‌و که‌موکوڕییه‌ی ده‌موچاویان به هۆکاری هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ک
داده‌نێن له ژیاندا، به‌ڵام له‌ڕاستیدا وا نییه، به‌ڵکو ئه‌و که‌سه
حه‌زی له‌شوێنێکی خۆی نییه‌و ده‌توانێت گۆڕانکاری تێدا بکات، ئه‌م
کێشه ده‌روونییه‌ش زۆر ئاڵۆزه‌و زیاتر له کوڕاندا هه‌یه به به‌راورد
به‌کچان، هه‌روه‌ها ئاشکرایکرد که نرخی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانیش له
دووسه‌د هه‌زاره‌وه تا دوو ملیۆن دیناره.
"نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری حه‌رامه"
مامۆستا مه‌لا سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی روونیکرده‌وه که ئه‌گه‌ر بێتوو مرۆڤ
هیچ که‌موکوڕییه‌کی نه‌بێت له‌له‌ش یان رووخساریدا ئه‌وا "حه‌رامه"
نه‌شته‌رگه‌ریی جوانکاری بکات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئاینی ئیسلام ته‌نها له‌دوو حاڵه‌تدا
رێگه‌ی داوه به‌ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانکاری ئه‌وانیش
"ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه بریندار بووبێت‌و بووبێته عه‌یبه‌یه‌ک بۆی، یاخود
به‌زگماکییه‌وه که‌موکوڕییه‌کی تێدا هه‌یه‌و له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه
ئازاری بدات".