به
شێک له‌و ئافره‌تا
نه‌ی ته‌مه‌نیان سی
ساڵ یاخود چل ساڵی تێپه‌ڕاندووه‌و تائێستاش نه‌چوونه‌ته ژیانی
هاوسه‌رییه‌وه، هۆکاره‌که‌ی بۆ خۆیان یاخود که‌سوکاریان
ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌و جه‌ختیش له‌وه ده‌که‌نه‌وه که باشتر بوو له‌کاتی
خۆیدا بچوونایه‌ته‌وه ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا پێیان
نه‌ده‌وترا "قه‌یره کچ"، مامۆستایه‌کی ئاینیش پێیوایه که هۆکاری
نه‌چوونه نێو ژیانی هاوسه‌ریی کوڕان‌و کچان "پابه‌ندنه‌بوونیانه
به‌بنه‌ما ئاینییه‌کانه‌وه"، توێژه‌رێکیش پێی باش نییه به‌و
ئافره‌تانه بڵێت "قه‌یره".
"هه‌ڵه‌که له‌خۆمه‌وه بوو"
په‌ری حسێن پزیشکێکی ته‌مه‌ن چل‌و پێنج ساڵه‌و تائێستا نه‌چووه‌ته
ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌و پێیوایه هه‌ڵه‌ی کردووه که ئه‌م ژیانه‌ی
ئێستای بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه‌و ده‌ڵێت "ئێستا ده‌زانم چ هه‌ڵه‌یه‌کم
کردووه، چونکه هه‌ر که‌سێک داوای ده‌کردم ره‌تم ده‌کرده‌وه‌و مه‌رجم
ئه‌وه بوو نابێت بڕوانامه‌ی له‌خۆم که‌متر بێت".
ناوبراو کچێکی گه‌نم ره‌نگی که‌مێک باڵا کورته‌و به‌نائومێدییه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که هه‌رچه‌نده له‌م ژیانه‌ی ئێستایدا له‌هیچی
که‌م نییه، به‌ڵام ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌چووه‌ته ژیانی
هاوسه‌رییه‌وه، بۆیه قسه‌ی خه‌ڵک ناهێڵێت به‌ئارامی ژیان به‌ڕێبکات.
"دوای مردنی دایک‌و باوکم، سه‌راپای ژیانم بووه دۆزه‌خ"
ده‌شنێ که‌مالی ته‌مه‌ن چل‌و دوو ساڵ، که ئافره‌تێکی چاوڕه‌شی
باڵاپۆشه‌و له‌کاتی گه‌نجیدا هه‌ر کوڕێک چووبێته خوازبێنی، ئه‌م
وتوویه‌تی "هێشتا زووه"، چونکه خۆیان سه‌رمایه‌دارێکی به‌ناوبانگ
بوون‌و چاوه‌ڕێی کوڕێکی هاوشانی خۆی کردووه، له‌ڕووی رووخساریشه‌وه
زۆر له‌خۆی رازی بووه.
ده‌شنێ روونیکرده‌وه که هه‌تا دایک‌و باوکی مابوون، ژیانیان زۆر
خۆشبووه، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وان رێز‌و خۆشه‌ویستی نێوانیان
که‌مبووه‌ته‌وه‌و وتی "براکانم ژنیان هێناوه‌و خه‌ریکی ژیانی خۆیانن،
له‌ڕاستیدا که‌س جێگه‌ی دایک‌و باوک ناگرێته‌وه"، بۆیه ناوبراو داوای
له‌و کچانه ده‌کرد که له‌ته‌مه‌نێکی گونجاودان هه‌لی چوونه نێو
ژیانی هاوسه‌ریی له‌ده‌ست خۆیان نه‌ده‌ن.
"دایکم بمایه خۆشم ده‌بووم به‌دایک"
فاتمه عه‌بدوڵا که ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن چل‌و نۆ ساڵه‌و له‌سوچێکی به‌ر
ده‌رگای ماڵه‌که‌یاندا خه‌ریکی سه‌وزه چاکردن بوو، ئه‌م ئافره‌ته
ره‌نگه ئه‌سمه‌ره که ماکسییه‌کی شین‌و له‌چکێکی ره‌شی پۆشیبوو،
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک بیبینیایه پێشبینی ده‌کرد "دایک"ێکی دڵسۆز بێت‌و
بیه‌وێت ژه‌مێکی خواردن بۆ منداڵه‌کانی ئاماده‌بکات، به‌ڵام فاتمه
هه‌تا ئێستا نه‌چووه‌ته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه.
ئه‌و، وه‌ک خۆی باسیکرد له‌منداڵیدا فه‌قیرو له‌سه‌رخۆ بووه‌و به‌و
پێیه‌ی کچی گه‌وره بووه، زۆر خۆشه‌ویست بووه‌و له‌ته‌مه‌نی یانزه
ساڵیدا دایکی کۆچی کردووه، به‌و هۆیه‌وه له‌خوێندن دابڕاوه‌و ئه‌رکی
به‌خێوکردنی خوشک‌و براکانی که‌وتووه ئه‌ستۆ، بۆیه ئه‌و کاتانه هه‌ر
که‌سێک داوای لێکردبێت ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ دروستبکات، ئه‌م
ره‌تیکردووه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی خوشک‌و براکانی به‌ئاواتی خۆیان بگه‌ن‌و
به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ باوکی‌دا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای ده‌رکه‌وتنی
تاڵه‌سپییه‌کانی قژی هه‌ستیکردووه ته‌مه‌نی به‌ڕێکردووه‌و وه‌ک خۆی
ده‌ڵێت "وشه‌ی قه‌یره کچم به‌سه‌ردا دابڕاوه‌و سه‌ختی به‌خێوکردنی
خوشک‌و براکانم وایکرد تائێستاش بیر له‌زه‌واج نه‌که‌مه‌وه".
"دایکم هۆکاری قه‌یره‌بوونمه"
رازاو عه‌لی ته‌مه‌ن سی‌و هه‌شت ساڵه، ئه‌م کچێکی گه‌نم ره‌نگ‌و
رووخۆشی چاو قاوه‌یی کاڵه که هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر
لێوه‌کانییه‌تی، رازاو له‌ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا کوڕێکی هاوسێیان
داوایکردووه‌و خۆیشی رازی بووه، جگه له‌وه‌ش چه‌ندانجاری دیکه کوڕ
چوونه‌ته داوای، به‌ڵام دایکی ره‌تیکردوونه‌ته‌وه، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی
ته‌مه‌نی بووه‌ته بیست‌و شه‌ش ساڵ، دواتر زانیویه‌تی دایکی ده‌یه‌وێت
بیداته برازاکه‌ی خۆی که پێشتر دوو ژنی ته‌ڵاق داوه، بۆیه ئه‌ویش
ئه‌ویش ره‌تیکردووه‌ته‌وه "هه‌موو ئه‌و ته‌مه‌نه‌م له‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا
به‌ڕێکرد که ئه‌گه‌ر دایکم رێگر نه‌بوایه به‌ئاواتی خۆم گه‌یشتبووم‌و
کۆمه‌ڵگه‌ش به قه‌یره کچ ناوی نه‌ده‌بردم".
"قه‌یره‌یی، پابه‌ندنه‌بوونه به‌بنه‌ما ئاینییه‌کانه‌وه"
سه‌رۆکی لیژنه‌ی راوێژکاری له‌یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی
کوردستان، عه‌تا محه‌مه‌د پێنجوێنی له‌لێدوانێکدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند
که ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگییه‌کی زۆری به‌م پرۆسه‌یه داوه‌و وتی
"پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (د.خ) ده‌فه‌رموێت ئه‌ی کۆمه‌ڵی گه‌نج‌و لاوه‌کان‌و
ئه‌وانه‌ی که تازه پێده‌نێنه ژیانی لاوێتیه‌وه، ئه‌وانه‌ی که وا
توانا‌و ده‌سه‌ڵات‌و ئیمکانیه‌تتان هه‌یه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام
بده‌ن تا له‌تاوان به‌دوور بن".
ناوبراو پێیوایه سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی "قه‌یره‌یی" له‌لای هه‌ردوو
ره‌گه‌زه‌که، هۆکاری سه‌ره‌کی پابه‌ندنه‌بوونه به بنه‌ما
ئاینیه‌کانه‌وه‌و روونیکرده‌وه که هۆکاره کۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ئابوورییه‌کانیش لایه‌نێکی دیکه‌ن بۆ دروستبوونی قه‌یره‌یی، وتی
"له‌ئایینی ئیسلامدا هاتووه که رێژه‌ی ماره‌یی ژنان که‌مه، ئه‌مه‌ش
زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که هاوسه‌ره‌کانیان نه‌خه‌نه ژێر باری
قه‌رزه‌وه‌و باری سه‌رشانیان قورس بکه‌ن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که‌سی
به‌رامبه‌ر به‌دڵی یه‌کتر بن".
"نابێت پێیان بوترێت قه‌یره"
توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، ئازاد جه‌لال بۆ ئاوێنه‌ی روونکرده‌وه که
به‌پێی تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رکه‌وتووه که کچان
پێیان خۆشتره نازناوی "بێوه‌ژن" یان هه‌بێت وه‌ک له‌قه‌یره‌یی، چونکه
کچان حه‌ز ده‌که‌ن هه‌تا ته‌مه‌نیان ده‌گاته سه‌روو سی ساڵی، چووبێتنه
ژیانی هاوسه‌رییه‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌کرد که له‌ڕووی زانستییه‌وه له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی
وشه‌ی "قه‌یره"دا نییه که به‌رامبه‌ر به‌و ئافره‌تانه به‌کاربهێنرێت،
وتی "به‌کارهێنانیشی وه‌کو ئه‌و سته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه که
له‌ئافره‌ت کراوه، واته خودی زاراوه‌ی ته‌ڵاقدراو، ئه‌و چه‌مکانه
زوڵمێکی کۆمه‌ڵایه‌تین که له‌ژن ده‌کرێن".
ئازاد هێمای به‌وه‌دا که به‌و ئافره‌تانه ناڵێت "قه‌یره"،
به‌پێچه‌وانه‌وه پێیوایه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌تا ئه‌و ته‌مه‌ن
ده‌مێننه‌وه له‌زۆر رووه‌وه باش‌و گونجاون‌و دواتر ده‌توانن خێزانێکی
سه‌رکه‌وتوو دروست بکه‌ن "به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێک له‌تویژه‌ره
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پێموایه ئه‌و کچانه‌ی ماونه‌ته‌وه له‌دوای
ته‌مه‌نی30 ساڵی، کچی زۆر باشن واته سه‌ره‌ڕۆ نه‌بوون یان په‌یوه‌ندی
سۆزدارییان نه‌بووه، یاخود که‌سانیکی شه‌رمن بوون، بۆیه پێموایه
ئه‌گه‌ر له‌کۆمه‌ڵگه‌شدا ئه‌و وشه‌یه به‌کاربهێنرێت زیاتر بۆ
ناسینه‌وه‌یه نه‌ک به‌توانج‌و ره‌خنه‌لێگرتن".