ڕۆژانێ بوو له‌م هه‌واره بۆ ته‌نیایی خۆم ده‌گریام
نه‌مده‌زانی وه‌ک فریشته به‌و عه‌شقه‌وه دێته فریام
له پایزی روحی مندا سناوبه‌ری حه‌ز ده‌ڕوێنی
به‌نیگایه ده‌ریای به‌ستوی هه‌ست و هۆشم ده‌هه‌ژێنی
بۆتۆفانی شاری خه‌مم چه‌تری سۆزی دڵ هه‌ڵنه‌که‌ی
له گێژاوی نامۆیی دا ماسی روحم ڕزگار ئه‌که‌ی
هه‌تا ئێستا به‌هار بووم له‌م به‌هاره هه‌ر ته‌نیا بوم
وه‌ک شه‌پۆڵی به‌بێ که‌نار وێڵی ده‌ستی ده‌ریایه بوم
بول بولی دڵ چاو له‌ڕێگای لاله‌زاری ئه‌وین بوو
چه‌شنی پشکۆ له‌سوتانه کۆڵه‌مێشی ئازارێ بوو
به‌ڵآم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ تۆدا گشت وه‌رزێکم لا به‌هاره
خه‌م له داخی خۆشه‌ویستم کۆچه‌رێکی بێ هه‌واره
***********************************