بەپێ ی توێژینەوەیەک کە خوێندکاری قۆناغی یەکەمی بەشی زانیاریەکان و کتێبخانەی ئێواران لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی (تیرانا حسین ) ئەنجامی داوە لەسەر جل و بەرگی کوردی . بەپێی ئەو توێژینەوەیە کە لەناو بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیدا ئەنجامدراوە و بە دابەش کردنی (50 ) فۆرمی راپرسی (استمارە الاستبیان )بەسەر کارمەندانی ئەو بەرێوەبەرایەتیە دا لەهەردوو رەگەزی نێر و مێ کە تەمەنیان لە نێوان ( 20-45 ) ساڵدایە و وە زۆربەیان خێزاندارن و بروانامەی ئامادەیی یان هەیە . لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە (66%) بەشداربووانی راپرسیەکە جلو بەرگی کوردی ئەپۆشن بەڵام لە (76%) ی خەڵکی تەنها بەمۆدێلێکی ئەزانن وە (30%) دژی ئەو ستایلە نۆێیەی جل و بەرگی کوردین ، وە هەروەها ( 54%) یان تەنها لە بۆنەیەکی تایبەتدا بەکاری ئەهێنن بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانیە (66%) ی بەشداربووانی راپرسیەکە مندڵەکانیان ئاشنا نەکردووە بە جل و بەرگی کوردی بەڵام ئەوەی ئاسانکاری کردووە بۆ بەکارهێنانی ئەم جل و بەرگە بریتیە لە پیشەسازی دەرەکی وەک جلو بەرگی ئامادەکراوی کوردی لە وڵاتانی بیانیەوە ئەمە بە باوەری لە (48%) بەشداربوانی راپرسیەکە.