ده‌رکه‌وتووه ئه‌وکه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه و ئومێدی
ژیانیان نه‌ماوه، سوودیان له‌و گه‌شته ئاڕاسته‌کراوه وه‌رگرتووه که
له‌گه‌ڵ ( Psilocybin ) ئه‌نجامیانداوه.
له یه‌ک تا سێ مانگ دوای به‌کارهێنانی ( Psilocybin ) نه‌خۆشه‌کان
هه‌واڵی ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه که هه‌ستی دڵه ڕاوکێ له‌لایه‌ن
که‌میکردووه دوای ئه‌وه چه‌ند تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌نته‌ری پزیشکی
تۆرانس له وویلایه‌تی کالیفۆرنیا ئه‌نجامدرا.
نه‌خۆشه‌کان ڕایه‌نگه‌یاندووه که ئه‌و" به‌ناو گه‌شته‌ی " له‌گه‌ڵ (
Psilocybin ) کردوویانه دید و تێڕوانینێکی نۆێی پێبه‌خشیون له‌سه‌ر
ململانێکردنیان له‌دژی ئه‌و دڵه ڕاوکێی که هه‌یانه.
ئه‌وکه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه و ئومێدی ژیانیان نه‌ماوه
ڕایانگه‌یاندووه ده‌رمانه کانی ووڕێنه بووته‌هۆی باشکردنی مه‌زاجیان
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وه خه‌مۆکی له‌سه‌ر لابردوون.
زانیانی ده‌روونناسی و ده‌روونچاره‌سه‌ر له ساڵه‌کانی 1950 کاندا
ده‌ستیانکرد به‌دۆزینه‌وه له‌سه‌ر کاریگه‌ریه‌کانی ووڕێنه له‌سه‌ر
ئه‌وکه‌سانه‌ی نه‌خۆشن و ئومێدی ژیانیان نه‌ماوه له‌لێواری مه‌رگدان،
به‌لاَم له‌ناکاو دوای قه‌ده‌غکردنی له ساڵه‌کانی 1970 کاندا ئه‌م
زانایانه وازیان هێنا له توێژینه‌وه کردن له‌سه‌ر ( Psilocybin ) و
ئه‌وده‌رمانانه‌ی دیکه که ده‌بنه‌هۆی ووڕێنه.
ئه‌رشیفی گشتی ده‌روونناسی دۆزینه‌وه‌یه‌کی نۆێی تیمێکی پزیشکی
بلاَوکردوه‌ته‌وه له‌ژێر ناونیشانی " ئایا ده‌رمانه سڕکه‌ره چاره‌سه‌ری
خه‌مۆکی ده‌کات؟".