ئه‌ی ته‌مه‌نی پر ئه‌سرینم ئه‌رۆی ئاور ناده‌یته‌وه
ده هه‌زارم دایه ده‌ستت که‌چی باقیم ناده‌یته‌وه
خۆزگه منیش وه‌ک په‌پوله گشت ته‌مه‌نم وه‌رزێک بوایه
وه‌ک جه‌نابت دوکانێکی سوپه‌ر مارکێتم هه‌بوایه
رێگام سه‌دایی ته‌نیاییه‌و که‌سێک نایه بۆسه‌ردانم
رۆژی چوار جار له‌م دوکانه دایئه‌ته‌کێنم گیرفانم
له‌گریانی مناڵیما پێکه‌نینم به‌غه‌م ئه‌هات
دوو کیلۆی فه‌لم بۆدانێ ئه‌گه‌ر قه‌یسی وشکت بۆهات
ئه‌ی هاورێیان چاوم نوقمی نیگارێکی پربه‌هاره
ئه‌م په‌نیره‌ش به‌سه‌رچووه ته‌ئریخه‌که‌ی نادیاره
ئێستاش گه‌ڵای عومری گه‌نجیم وه‌کو پایز هه‌ڵوه‌ریوه
له‌وه‌ته‌ی شت لای تۆده‌کرین مه‌عیده‌مان دارزیوه
هیوادارم بةدلتان بیت