ناوی ته‌واوی "ئه‌حمه‌د مه‌حموود"ه و به "ئه‌حه‌ی خوله‌سنه‌یی" ناسراوه له ساڵی 1923 له گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام له شاری سلێمانی له خێزانێکی هه‌ژار و ده‌ستکورتی له‌دایکبوو. له‌سه‌ره‌تادا ده‌خرێته حوجره بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز، که ئه‌وکات حوجره‌کان بڕه‌وێکی زۆریان هه‌بووه، له‌به‌ر هه‌ژاری وازی له خوێندن هێناوه و ده‌ستی به‌کارکردن کردووه و ئاواره‌ی شاران بووه، خه‌م و که‌سه‌ر و مه‌ینه‌ت ده‌بێته به‌شێک، له‌ژیانی ئه‌م که‌ڵه‌هونه‌رمه‌نده هه‌ر له سلێمانی ژنی هێناوه و چه‌ند منداڵێکی خستۆته‌وه، که ئه‌وانیش "جه‌مال و جه‌لال و جه‌زا و شه‌ماڵ و ناسک و به‌ناز"یان ناوه
له‌ساڵی 1953دا ده‌ستی به‌کاری هونه‌ری کردووه، پاش ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک ورده ورده گوێبستی ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌بن وای لێ دێ خه‌ڵکانێکی زۆر خۆشیان بووێت، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه گۆرانی گوتووه، وه‌ک خوالێخۆشبووان ماملێ و زیره‌ک و مه‌ردان.
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی، که به ئامێره مۆسیقییه‌کانیان یارمه‌تیانداوه، وه‌ک هونه‌رمه‌ندان سمکۆ و به‌ساز ئومێد ڕه‌حیم به نه‌ی و ئیسماعیل به زه‌ڕب و عوسمان، که برای هونه‌رمه‌نده، به‌لێدانی زه‌ڕب و ئێستا یه‌کێکه له که‌سایه‌تیه دیاره‌کانی شاری سلێمانی و که‌سێکی تێکۆشه‌ر و کوردپه‌روه‌ره.
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ دۆستایه‌تیه‌کی نزیکی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ک دا هه‌بووه و وه‌ک خۆی گوتوویه‌تی هه‌ر کاتێ زیره‌ک سه‌ردانی ئێراقی بکردایه سه‌ری له ئێمه‌ش ده‌دا و ماوه‌یه‌ک له‌لامان ده‌مایه‌وه و چه‌ندین ئاهه‌نگمان به‌یه‌که‌وه ده‌گێڕا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئاهه‌نگانه تۆمار نه‌کراون.
شه‌ماڵ له یه‌کێک له ئاهه‌نگه‌کانیدا به‌م شێوه‌یه باسی هونه‌ره‌که‌ی زیره‌ک ده‌کات و ده‌ڵێت:
وه‌ره خه‌ڵکه پێم بڵێن هونه‌ر شه‌تڵه
قه‌ڵه‌مه یان تۆوه؟
ئه‌ی چییه و ناوی چییه ئه‌ی بۆچی چاکه؟
کێ دیبووی هونه‌رێکی وه‌ک زیره‌ک
به‌دووچاو له‌م خاکه
ئه‌ی ئافه‌رین که ئێستا مردووه
پێی ده‌ڵێن کاکه
ده‌توانین بڵێن، ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی له هونه‌ری کوردی‌دا پڕ کردۆته‌وه، تاکه هونه‌رمه‌ندیشه، که باسی ژیانی خۆی ده‌کات و زۆر له گۆڕانییه‌کانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆیه‌تی و چه‌ند چیرۆکێکی هه‌یه و له شانۆی "مه‌ته‌دا" ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینێت، حه‌یران بێژێکی زۆر کارمه بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ژیاندا گرنگی پێنه‌دراوه و ده‌بینین له ماڵان‌دا کاره هونه‌رییه‌کانی ئه‌نجامداوه.
به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ش توانی ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش بێت له ئاسمانی مۆسیقا و هونه‌ری کوردی‌دا، ئه‌گه‌ر بۆ ساتێک گوێمان له‌ده‌نگی خۆشی و گۆرانییه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده گرتبێت، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که له‌چ ڕه‌وشێکدا ژیاوه و چه‌نده هه‌ژار بووه و هه‌ر ئه‌م هه‌ژارییه‌ش وای کرد، که گۆرانی بڵێ و هه‌میشه گله‌یی له چاره‌نووسی خۆی و سکاڵای له چه‌رخی گه‌ردوون کردووه، وه‌ک ده‌ڵێ:
ئه‌ی گه‌ردوون قابیلی خۆته چه‌رخت بگێڕی
زۆر ناپیاوت کرده پیاو زۆر ناپیاویشتت کرده خوێڕی
جگه له‌وه‌ی، که گۆرانییه‌کانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گۆرانی بۆ ئه‌وینداران و سروشتی کوردستان گوتووه و که‌سێکی نیشتمان په‌روه‌ر بووه، له ژیانی دا گه‌لێ کاری وه‌ک توتنچێتی و کاروانچێتی و حه‌ماڵ و شوانی کردووه و ژیانی هه‌میشه پڕبووه له ده‌رد و که‌سه‌رو ناخۆشی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌نێو خه‌ڵکی به قسه‌خۆش ناوبانگی ده‌رکردووه و هه‌میشه قسه‌ی خۆشی له‌سه‌ر زاری بووه، بۆیه خه‌ڵکانێکی زۆر خۆشیان ویستووه و هه‌میشه سه‌ردانیان کردووه، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا هونه‌ر نرخی که‌مبووه و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ناشیرین سه‌یرکراوه و به‌گۆرانیبێژ گوتراوه لۆتی، بۆیه ئه‌مه‌ش ئازاری زۆری ده‌روونی هونه‌رمه‌ندیان ده‌دا هه‌ر بۆیه شه‌ماڵ ده‌ڵێ:
هونه‌ر زۆر به‌نرخه، ئاخ نرخی نییه
له‌ناو کوردی ئێمه‌دا قیمه‌تی نییه
به‌ناشیرین بانگی ده‌که‌نی پێی ده‌ڵێن
ئه‌و کابرایه لۆتییه
له‌و خراپتر که فه‌قیر بوو پێی ده‌ڵێن کونییه
به‌ڵام سه‌روه‌ت و ماڵێکی زۆری هه‌بێ
هه‌رچی جۆری بێ
ئه‌شهه‌دووی پیاده‌کێشن پێی ده‌ڵێن
پیاوی وا هه‌ر نیه
به‌ڵێ ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی شه‌ماڵ بوو بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی، که به‌و شێوه‌ی له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندیان ده‌ڕوانی، به‌ڵام شه‌ماڵ به قسه و قسه‌ڵۆکانه‌ی خه‌ڵک سارد نه‌بوویه‌وه و هه‌روه‌ک خۆی ده‌ڵێ:
هه‌رکه‌سێ قسه‌م بۆ بکا گوێزم بۆ هه‌ڵده‌دا به‌سه‌ر گومه‌زا
ئه‌م هونه‌رمه‌نده دوای ئه‌و هه‌موو ده‌ربه‌ده‌ری و نه‌هامه‌تییه‌ی، که له ژیاندا چه‌شتی، که هه‌میشه له‌باوه‌شی قات و قڕی و برسێتیدا ژیاوه، بۆیه چیدی له‌شه ماندوو و شه‌که‌ته‌که‌ی نه‌یتوانی به‌رگه‌ی ئه‌و باره سه‌خته‌ی ژیان بگرێ له ڕۆژی 1997.04.03دا له شاری سلێمانی له‌دوای ململانێیه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا چاوی لێکناو بۆ یه‌کجاری به‌جێی هێشتین، که هه‌ر له‌و شاره‌ش به ئاماده‌بوونی خه‌ڵکێک زۆر به خاک سپێردرا