زۆربه‌ی جار که کێشه‌یه‌ک له‌سه‌ر شێوازی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ دێته ئاراوه ئه‌و پرسیاره دروست ده‌بێت که ئایا کامیان له‌سه‌ر هه‌قن؟ نه‌نک یان دایک؟.. دایک پێی وایه که نه‌نک په‌روه‌رده‌ی منداڵ ده‌شێوێنێت به‌وه‌ی نازێکی زیاد له‌پێویستی ده‌داتێ‌و لێی ناپرسێته‌وه، هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیش بکات چاوی لێده‌پۆشێت، داپیره‌ش پێی وایه نابێت دایک ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌یدا توندبێت، هه‌مان کات زۆر باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده نازی بدرێتێ، چونکه که منداڵ دایک‌و باوکی دڵی ده‌شکێنن ده‌بێت که‌سێک هه‌بێت په‌نای بۆ ببات ئه‌و که‌سه‌ش داپیره‌یه، بۆیه هه‌میشه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه درێژه ده‌کێشێت که ئایا کامیان خاوه‌نی هه‌قن؟
ته‌نها رای وه‌ربگرن
توێژه‌ری ده‌روونی‌و سه‌رۆکی سه‌نته‌ری راوێژکاری خێزان بۆ گرفته کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی‌و په‌روه‌رده‌ییه‌کان، سامان سیوه‌یلی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا‌و به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی وا باشتره دایک‌و باوک خۆیان منداڵه‌کانیان به‌خێو بکه‌ن، به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌کات له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا‌و به‌هۆی زۆریی کێشه‌و ئاڵۆزی ژیانه‌وه‌و سه‌رقاڵبوونی دایک‌و باوک، ره‌نگه ئه‌و خێزانانه ناچار بن منداڵه‌کانیان ببه‌نه باخچه‌ی ساوایان، یان دایه‌نگاکان، یاخود نزیکترین که‌سیان که نه‌نکه، چونکه وای لێکده‌ده‌نه‌وه به‌هه‌مان شێوازی خۆیان ئاگای لێیده‌بێت‌و جێگای متمانه‌ی زیاتریشه.
ناوبراو ئه‌وه به‌مه‌ترسی ده‌زانێت له‌ماڵێکدا دایک‌و نه‌نکه‌که منداڵه به‌خێو بکه‌ن، چونکه پێیوایه ئه‌وکاته منداڵه‌که به‌شێوه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یه‌کی دژ به‌یه‌ک، به‌خێو ده‌کرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌که‌وه دایکی به‌شێوه‌یه‌ک په‌روه‌رده‌ی ده‌کات‌و نه‌نکیشی به‌شێوه‌یه‌کی دیکه.
هه‌روه‌ها روونیکرده‌وه که زۆرجار ره‌نگه منداڵه‌که له‌لای نه‌نکی باشتر ژیر ببێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی قسه‌ی خۆشی بکات‌و گه‌رموگوڕییه‌کی زیاتری پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام دایکی له‌بری ئه‌وه‌و به‌هۆی سه‌رقاڵی زۆریه‌وه، له‌ماڵه‌وه به‌ئامێرێکی ئه‌لکترۆنی یان ته‌له‌فزیۆنه‌وه مه‌شغوڵی ده‌کات.
سیوه‌یلی پێی باشه له‌م سه‌رده‌مه‌دا دایک‌و باوک بۆ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌کانیان ته‌نها رای نه‌نک وه‌ربگرن، نه‌ک هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی بۆ په‌روه‌ده‌کردن ده‌یڵێت به‌قسه‌ی بکه‌ن، چونکه سه‌رده‌می رابردوو‌و ئێستا جیاوازتره‌و ناکرێت له‌ئێستادا پشت به‌بۆچوونه‌کانی نه‌نک ببه‌سترێت.
له‌نێوان توڕه‌یی‌و نه‌رم‌و نیانیدا
ره‌یحان مارف که ژنێکی ته‌مه‌ن 63 ساڵه‌و داپیره‌ی سێ منداڵه ئه‌وه روون ده‌کاته‌وه که هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه کێشه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ کچه‌که‌یدا، چونکه کچه‌که‌ی پێی وایه ده‌بێت به‌توندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵدا بکرێت‌و هه‌میشه چاویان له‌سه‌ربێت تا هه‌ڵه نه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیشیان کرد سزا بدرێن، کاتێکش له‌ماڵه‌وه بچنه ده‌ره‌وه‌و منداڵه‌کان له‌لای نه‌نکیان به‌جێ بهێڵن، ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه نازێکی زۆریان ده‌داتێ، بۆیه ره‌یحان ده‌ڵێت "ئه‌وه‌نده منداڵه‌کانم خۆش ده‌وێت دڵم نایه‌ت لێیان توڕه ببم، دایکیان که‌یفی خۆیه‌تی چۆنه، وه‌ڵا هه‌ر که هاتنه لای من بێدڵیان ناکه‌م‌و چیان ده‌وێ با ئه‌وه بکه‌ن".
له‌دایکیان یاخی ده‌بن
سۆیله محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 49 ساڵ باس له‌ئه‌زموونی خۆی ده‌کات کاتێک منداڵه‌کانی بچووک بوون هه‌ر که لێیان توڕه بووه وتویانه‌لای نه‌نکمان شکاتت لێده‌که‌ین، به‌ڵام که ئێستا خۆیان گه‌وره‌بوون‌و منداڵیان هه‌یه حاڵه‌ته‌که به‌هه‌مان شێوه‌یه که ئه‌وان له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیاندا توندن‌و منداڵه‌کانیش داپیره‌یان خۆشتر ده‌وێت، سۆیله وه‌ک نه‌نکێک پێی وایه ده‌بێت نازی زیاتر بداته کچه‌زاکانی‌و ده‌ڵێت "کچه‌که‌م زۆر تونده له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی‌و هه‌ندێ جاریش زۆر فه‌رامۆشیان ده‌کات، له‌سه‌ر ئه‌مه زۆر کێشه‌مان هه‌بوو نه‌گه‌یشتینه چاره‌سه‌ر، بۆیه بڕیارمدا من ده‌ست له‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه وه‌رنه‌ده‌م‌و لێگه‌ڕێم دایکیان چاره‌سه‌ری بکات".
سۆیله رای وایه ئه‌گه‌ر دایک نازی نه‌دا به‌منداڵه‌کانی باشتره نه‌نک ئه‌و نازه‌یان بداتێ، به‌ڵام نابێت ئه‌ویش له‌سنووری تێبپه‌ڕێنێت‌و وا‌بکات منداڵه‌کان گوێ له‌دایکیان نه‌گرن.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌هره‌ی کچی سۆیله که دایکی دوو منداڵه پێی وایه ئه‌و کێشه‌ی به‌منداڵی له‌گه‌ڵ دایکیدا هه‌یبووه زۆر جیاوازه له‌و کێشه‌یه‌ی که ئێستا خۆی له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی هه‌یه‌تی‌و سه‌رده‌مێک هاتووه‌ته پێشه‌وه که په‌روه‌رده‌کردن زۆرجیاوازه له‌وه‌ی جاران‌و ده‌بێت له‌گه‌ڵ کاتی ئێستادا بگونجێت‌و ده‌ڵێت "باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ که‌سێک هه‌بێت به‌قه‌د دایک منداڵه‌کانی خۆش بوێت‌و به‌ته‌نگ په‌روه‌رده‌یه‌کی باشه‌وه بێت".
به‌هره پێی وایه هه‌ندێ جار توندبوون به‌رامبه‌ر منداڵ کارێکی باشه، چونکه رێی راستی نیشان ده‌دات‌و ناهێڵێت بکه‌وێته هه‌ڵه‌وه به‌تایبه‌تی که ئێستا منداڵ زۆر چاو کراوه‌تره "منداڵی ئێستا زۆرزانن‌و زۆر بیرۆکه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر لێیان بگه‌ڕێیت ره‌نگه به‌باشی په‌روه‌رده نه‌بن‌و بکه‌ونه هه‌ڵه‌وه".
به‌هره ئه‌وه‌ش روون ده‌کاته‌وه که په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر قورسه‌و جیاوازه له‌جاران، هه‌موو کێشه‌که‌شی له‌گه‌ڵ دایکیدا ئه‌وه‌یه که ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌شێوازی سه‌رده‌می کۆن منداڵه‌کان په‌روه‌رده بکات "ئه‌و رێگایه‌ی بیست ساڵ پێش ئێستا منداڵی پێ په‌روه‌رده ده‌کرا زۆر جیاوازه له‌وه‌ی ئێستا ته‌نانه‌ت زۆرجار پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێشووه".
داپیره ئه‌زموونی زیاتره
به‌هیه عه‌لی ته‌مه‌ن 53 ساڵ پێی وایه واباشتره دایک رێکه بدات داپیره‌ش به‌شداری هه‌بێت له‌په‌روه‌رده‌کردنی مناڵه‌کان، چونکه داپیره ئه‌زموونی زیاتره‌و پێشتر منداڵی په‌روه‌رده کردووه‌و به‌وردی له‌و حاڵه‌ته تێگه‌یشتووه، هه‌روه‌ها ده‌بێت داپیره‌ش سنور تێنه‌په‌ڕێنێت‌و رێ به‌دایک‌و باوکی منداڵه‌که بدات په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌ندروست هه‌ڵبژێرن، چونکه ئه‌وانیش پاش گه‌وره‌بوونیان تێگه‌یشتوون له‌وه‌ی ئه‌و په‌روه‌رده‌کردنه‌ی جاران چ کێشه‌یه‌کی هه‌بووه‌و ده‌توانن چاره‌سه‌ری بکه‌ن، به‌هیه ده‌ڵێت "ئێمه‌ی نه‌نکه‌کان به‌رده‌وام خۆشی له‌وه ده‌بینین که ناز ده‌ده‌ینه کوڕه‌زاو کچه زاکانمان، هه‌ندێ جاریش دایک‌و باوکیان ئه‌وه‌نده توڕه‌ن که ئێمه دڵمان به‌منداڵه‌کان ده‌سوتێت‌و به‌رگریان لێ ده‌که‌ین".
له‌نێوان دوێنێ‌و ئه‌مڕۆدا
سۆزان عومه‌ر که دایکی منداڵێکه پێی وایه ئێستا سه‌رده‌مه‌که‌ی زۆر جیاوازتره له‌جاران‌و نه‌نک که‌متر ده‌ست وه‌رده‌داته په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌وه، چونکه ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و کوڕ‌و کچانه‌ی که ده‌چنه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه ماڵی جیا بۆ خۆیان دروست ده‌که‌ن، بۆیه که داپیره له‌گه‌ڵ منداڵه‌کان نابێت ئه‌وه‌نده‌ش کاریگه‌ری نییه له‌سه‌ریان، چونکه ره‌نگه له‌هه‌فته‌یه‌کدا جارێک بۆ دووجار منداڵه‌کان ببینێت.
سه‌ر له‌دایک ده‌شێوێنێت
شه‌هلا جه‌مال که دایکی دوو منداڵه پشتگیری له‌و رایه‌ی پێشووتر ده‌کات‌و پێی وایه نه‌نک وه‌ک جاران کاریگه‌ری نه‌ماوه له‌په‌روه‌رده‌کردنی منداڵدا، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێ ورده گرفت هه‌یه، چونکه زۆرجار دایک به‌رنامه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌کردنی دیاریکراو بۆ منداڵه‌که داده‌نێت، به‌ڵام کاتێک ده‌چێته ماڵی نه‌نکی به‌رنامه‌که به‌و شێوه‌یه ناڕوات‌و سه‌ر له‌دایکه‌که ده‌شێوێنێت، یاخود دایکه‌که دیاری کردووه که منداڵه‌که چه‌ند جۆره خۆراکێک نه‌خوات، به‌ڵام داپیره به‌وه‌وه پابه‌ند نابێت.
بۆچی له‌گه‌ڵ ئێمه وابوو؟
سه‌ناریا حه‌مه‌د که دایکی منداڵێکه پێی سه‌یره که جاران دایکی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ماندا توند بووه‌و که چی ئێستا له‌گه‌ڵ کچه‌زاکانیدا نه‌رم‌و نیانه، سه‌ناریا باس له‌وه‌ش ده‌کات که هه‌رکاتێک له‌منداڵه‌کانی توڕه ببێت‌و شتێکیان به‌قسه نه‌کات، یه‌کسه‌ر په‌نا ده‌به‌نه به‌ر نه‌نکیان، ناوبراو ده‌ڵێت "هه‌ر له‌وه تێناگه‌م دایکم هه‌ر ئه‌و ژنه‌ی جارانه ئاوها له‌گه‌ڵ ئێمه توند بوو که‌چی بۆ منداڵه‌که‌ی من وانییه".
یارمه‌تی دایک‌و باوک ده‌دات
نه‌جیبه‌ی دایکی سه‌ناریا ئه‌و قسانه ره‌ت ده‌کاته‌وه که نازێکی زیاد له‌پێویست بداته کچه‌زا‌و کوڕه‌زاکانی‌و پێی وایه ده‌بێت داپیره ئاوها نه‌رم‌و نیان بێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌کان، چونکه که دایک‌و باوک نازیان ناده‌نێ ده‌بێت نه‌نکیان شوێنی ئه‌وه بگرێته‌وه‌و وا بکات دڵی منداڵه‌کان نه‌ڕه‌نجێت، دیسانه‌وه ده‌بێت له‌وه‌شدا زیاده‌ڕه‌وی نه‌کرێت.