هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

هەنگاوەکانی بەکارهێنانی ماسکارا

بۆ جوانکردنی برژانگەکانی چاو بەشێوەیەکی جوان و ناسک، بە مەرجێک دەبێ شارەزایی لە چۆنیەتی بەکارهێنانی ماسکارا ئاگادار بین و بتوانین بە جوانترین شێوە بەکاری بهێنین. هەنگاوەکانی ماسکارا کردن دەکرێت بکرێت بە (3) هەنگاوی سەرەکی، ئەمەش بۆ ئامانجی جوانییەکی تەواو بە برژانگ و جوانی چاوەکان.

هەنگاوی یەکەم
دەبێ سەرەتا چاو پاک بکرێتەوە، بۆ ئەوەی برژانگەکان لە خۆڵ و تۆز یان پیسی پاک بکرێـنەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی سەرەکی بۆ گرتنی ماسکاراکە.
- بەکارهێنانی ماسکارا دەبێ لە سەرەوە بەرەو خوارەوە بێت، دەبێ ماسکارا بە نەرمی و سادەیی بگیرێت بۆ ئەوەی ئەزیەتی برژانگەکان نەدات.
- سەرەتا ماسکارا بەکاردەهێنرێت، بەڵام بە رێژەیەکی کەم، بۆ زیاتر تەڕکردنی برژانگەکان و بۆ هەنگاوی داهاتوو نەرم و جێگیر بێت.
هەنگاوی دووەم
دوای ئەوەی لە هەنگاوی یەکەم ماسکارامان بەکارهێنا، دەبێ ئەمجارەیان بۆ ماوەی خولەکێک بوەستین، تاوەکو ماسکاراکە وشک دەبێت.
- زیاتر ماسکارا بەکاربهێنە، کاتێک هەستت کرد وشک بووە، ئەمەش بۆ زیاتر جوانکردنی چاوەکان.
- دەبێت ئاگاداری ماسکارا بین لەوەی لە چاو نزیک نەبێت، چونکە دەبێـتە هۆی هەستیاری چاوەکان و هۆکاری خراپی لێدەکەوێتەوە.
هەنگاوی سێیەم
لە سێیەم هەنگاودا، دەکرێت بڵێن پێچەوانەی هەنگاوی یەکەمە، ئەمەش بەهۆی بەکارهێنانی شێوەی ماسکاراکەیە..
-لەم هەنگاوە دەبێ ماسکارا لە خوارەوە بەرەو سەرەوە ببەین، نابێت لە چاوەکان نزیک بێت، بوونی ئەو هەنگاوە وادەکات برژانگەکان بە دەرکەوتنێکی تایبەت و بەرەو دەرەوە دەردەچێت.
-مانەوەی زۆری ماسکارا لەسەر برژانگەکان، دەبێتە هۆی کاریگەری لەسەر برژانگەکان، بۆیە دەبێت ماسکارا بەرێژەیەکی کەم یان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەکاربهێنرێت، بۆ گشت خانمان و کچان، نابێت ماسکارا بۆ
زیاتر لە (5) جار بەکاربهێنرێت!
هیوادارم سودى لى وه ربکرن خانمان

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد