"گه‌وره‌ترین کتێب له جیهاندا"، ناوی ئه‌و ئه‌تڵه‌سه‌یه که به گه‌وره‌ترین کتێب له جیهاندا داده‌نرێ. قه‌باره‌ی ئه‌م ئه‌تڵه‌سه پێکهاتووه له (2) مه‌تر درێژی و (3) مه‌تر پانی و 128 لاپه‌ڕه.
به‌گوێره‌ی قسه‌کانی گۆردن چییرزی ئوسترالی بێت که بڵاوکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئه‌تڵه‌سه‌یه، له‌وه‌ته‌ی 350 ساڵ هیچ کتێبێک خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م ئه‌تڵه‌سه‌ی نه‌داوه. وا بڕیاره ئه‌م ئه‌تڵه‌سه له (62)ه‌مین پێشانگای فرانکفۆرت نمایشبکرێ که له 6 تا 10ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.