
به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند ئامێرێکی نوێی هاوشێوه‌ی کۆمپیوته‌ر له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا،
له‌لایه‌ن کۆمپانیا به‌ناوبانگه‌کانی بواری ئه‌لیکترۆنیاته‌وه، سیگناڵێکی جیاوازی بۆ کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی کیبۆرد و ماوس نارد، سیگانه‌ڵه‌که‌ش بریتی بوو له ئه‌گه‌ری وه‌ستاندنی به‌رهه‌مهێنانی کیبۆرد و ماوس و ئامێره‌کانی هاوشێوه‌یان.
پێشبڕکێکردن به‌ره‌و نوێبوونه‌وه له جیهانی ته‌کنه‌لۆژیادا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری به تایبه‌ت، هه‌رگیز ناوه‌ستێت، چونکه که‌سه به تواناکانی ئه‌م بواره ڕۆژانه داهێنانی نوێ ده‌خه‌نه ڕوو، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌کرێت به هاتنی چه‌ند ساڵێکی دیکه سه‌رجه‌م به‌کارهێنه‌ری کۆمپیوته‌ر بتوانێت له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره تایبه‌تیه‌که‌ی خۆی به‌هۆی ده‌ست لێدان و له شاشه‌ی کۆمپوته‌ره‌که‌ی کاربکات، به‌پێی ڕاپۆرتێکی ساڵی 2008ی به‌شی ته‌کنه‌لۆژیای ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی، مایکرۆسۆفت کۆتاییه‌کی بۆ به‌کارهێنانی ماوس و کیبۆرد داناوه و ڕه‌نگه له چه‌ند ساڵێکی دیکه‌شدا به ته‌واوه‌تی بکه‌وێته جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره‌یه‌وه، یه‌که‌مین هه‌نگاویشی ویندۆزی 7 بوو
گه‌یتس سه‌رۆکی پێشووی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی مایکرۆسۆفت له کۆڕێکدا له ساڵی 2007دا که له کالیفۆڕنیا به‌ڕێوه‌چوو ده‌ڵیت: "ئه‌و شێوازی مامه‌ڵه کردنه‌ی که له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌کانی کۆمپیوته‌ری ئێستادا ئه‌نجام ده‌درێت گۆڕانکاری زۆری به‌سه‌ردا دێت، له ئێستادا سیسته‌می کارکردنی ویندۆز پشت به به‌کارهێنانی کیبۆرد و ماوس ده‌به‌ستێت، به‌ڵام واچاوه‌ڕوان ده‌کرێت که به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ر بتوانن له سیسته‌می کارکردنی داهاتوودا، له ڕێگای قسه‌کردن و به به‌کارهێنانی touch ه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کۆمپیوته‌ردا بکه‌ن"، بیل گه‌یتس سێ ساڵ له‌مه‌و پێش پێشبینیشی کرد سیسته‌می touch له‌ساڵی 2010دا به ته‌واوه‌تی گه‌شه بکات و وه‌ک به‌رهه‌مێکی ئاسایی هه‌رزان بکه‌وێته به‌ر ده‌ست به‌کارهێنه‌ران.
ئێستاش سالًَی 2010یه‌و جیهان له ووته‌کانی پێشوووی بیل گه‌یتس ده‌کۆڵیته‌وه، چونکه ئه‌و کۆمپانیا به‌ناوبانگانه‌ی که هه‌میشه پێشه‌نگن له به‌رهه‌مهێنانی کۆمپیوته‌ردا، هه‌موو به‌رهه‌م نوێیه‌کانیان بریتیه له کۆمپیوته‌رێک که به touch کارده‌کات. ده‌سپێشخه‌ریش له‌و جۆره به‌رهه‌مه نوێیه‌دا، کۆمپانیای دیڵ و ئه‌پڵ بوو، ئه‌پڵ به به‌رهه‌مهێنانی ipad و کۆمپانیای دیڵیش به به‌رهه‌مهێنانی dell mini 5.
دوابه‌دوای ئه‌وانیش کۆمپانیاکانی تۆشیبا و ئه‌یسه‌ر و hp ئامێری هاوشێوه‌یان به‌رهه‌مهێنا.
هه‌ر بۆیه ساڵی 2010 ده‌بێته ساڵی پڕ به‌رهه‌مێنانی ئه‌و ئامێرانه‌ی به touch کار ده‌که‌ن له مێژووی جیهانی ته‌کنه‌لۆژیا زانیارییداو چاوه‌ڕێ ده‌کرێت تاوه‌کو ساڵی 2015، زیاتر %15 به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ر کار به سیسته‌می touch بکه‌ن.
Touchscreen بریتیه له‌و شاشه‌ی که هه‌ستیاره‌و به په‌نجه‌ی مرۆڤی ئاسایی کارده‌کات له‌جیتای به‌کارهێنانی هۆکاره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک ماوس و کیبۆرد، هه‌رچه‌نده جۆره‌کانیان زۆره به‌ڵام به‌شی زۆری خانه‌کانی ئه‌و جۆره شاشانه به پێستی مرۆڤ هه‌سته‌وه‌ر کراون.
سه‌ره‌تایی سه‌رهه‌ڵدانیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1975 و دواتریش له ساڵی 1983دا کۆمپانیای HP توانی شاشه‌یه‌ک به‌رهه‌م بهێنێت که به touch کاربکات، هه‌رچه‌نده وه‌ک ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ئێستا نه‌بوو، به‌ڵام به یه‌که‌مین هه‌نگاوی ته‌کنه‌لۆژی له‌و جۆره داده‌نرێت.
له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه نوێیه‌ی به‌تایبه‌ت کۆمپیوته‌ره‌کانی که به touch کارده‌که‌ن، زۆربه‌ی پسپۆڕان پێیان وایه سیسته‌می touch ئه‌گه‌ر بۆ مۆبایل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابێت، هه‌رگیز ناتوانێت جێگه به کیبۆرد و ماوسی کۆمپیوته‌ری ئاسای لێژ بکات.
له‌مباریه‌وه توێژه‌ری ناسراوی جیهانی ڕۆبرتا کۆزا ده‌ڵێت که کارکردن به هۆی ده‌ست لێدانه‌وه له مۆبایلدا به سووده بۆ جێبه‌جێکردنی کاره‌کان به ئاسانی، به‌ڵام له کۆمپیوته‌ردا ده‌بێته ئه‌رکێکی قورس چونکه پێویسته هه‌موو جارێک ده‌ستت به‌رز بکه‌یته‌وه بۆ کارکردن له‌سه‌ر شاشه‌یه‌ک که پانیه‌که‌ی ڕه‌نگه 17 ئینج بێت، بۆیه مرۆڤ به به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه تووشی هیلاکی ده‌بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هاوکێشه‌کان هه‌موو پێچه‌وانه ده‌کاته‌وه، منداڵانن، به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بابه‌ته‌کانی دیکه‌وه منداڵان له چه‌ند ساڵی دیکه‌دا، ئاینده‌ی کیبۆرد و ماوس دیاری ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ هۆکارێک ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و هۆکاره‌ش بریتیه له‌وه‌ی زۆرێک له‌و کۆمپیوته‌ر و ئامێرانه‌ی ئێستا بۆ مندالاَن دروست ده‌کرێن به سیسته‌می touch کارده‌که‌ن و هه‌موو پسپۆڕانیش هاوڕانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که سیسته‌می touch بۆ منداڵان باشترین سیسته‌مه.
بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی ئاینده له‌سه‌ر به‌کارهێنانی touch ڕابهێنرێت، ئه‌وا زه‌حمه‌ته له داهاتوودا بتوانرێت ئه‌و نه‌وه‌یه جارێکی دیکه له سه‌ر به‌کارهێنانی کیبۆرد و ماوس ڕابهێنرێته‌وه.