ئه‌و جۆره کۆمپیوته‌رانه‌ی که له ئێستادا بۆ ته‌نها کارکردنی یه‌ک که‌س به‌کاردێت و زۆربه‌ی دانیشتوانی جیهان وه‌ک ئامێرێکی که‌سێتی به‌کارده‌هێنن، بریتیه له یه‌کێک له جۆره‌کانی کۆمپیوته‌ر که له جیهانی ئای تی-ی‌دا به PC ناوده‌برێت واته personal computer.
هه‌موو ئه‌و کۆمپیوته‌رانه‌ش جۆرێکی تایبه‌تی پڕۆگرام و سیسته‌می ئیشپێکه‌ری بۆ به‌کاردێت و له ئێستادا چه‌ند کۆمپانیایه‌ک له بواری به‌رهه‌مهێنیانی (Operating system)دا کارده‌که‌ن.
به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له دوای ساڵی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه کۆمپانیاکان، به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌میان بۆ ئه‌و کۆمپیوته‌ره که‌سییه‌کانه‌یان کرده به‌رهه‌مێکی سه‌ره‌کی.
به‌ڵام له ئێستادا چه‌ند کۆمپانیایه‌ک، کاری سه‌ره‌کییان بریتیه له به‌رهه‌مهێنانی OS بۆ کۆمیپوته‌کان و تاڕاده‌یه‌ک کێبرکێکی دروست بووه.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت له ئێستا و ڕابردووش‌دا به یه‌که‌مین کۆمپانیای بواره‌که داده‌نرێت له‌ڕووی زۆری ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی سیسته‌مه‌کانییه‌وه‌و له ئێستادا سێ به‌رهه‌می OSی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا کاریپێده‌کرێت که به ویندۆز ناوده‌برێت و دواتریش کۆمپانیای ئه‌پڵ دێت که خاوه‌نی سیسته‌می ماکنتۆشه.
ئه‌گه‌ر به وورتر باسی جۆره‌کانی OS بکه‌ین، ده‌بینین چه‌ند جۆرێکی جیاواز له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌کانی چوارده‌ورمان کارده‌کات، ئێستا زۆربه‌ی کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی ئامێری ئه‌لیکترۆنی و کۆمپیوته‌ر، بیر له خاوه‌ندارێتی OSێک ده‌که‌نه‌وه، هه‌ر چه‌نده کۆمپانیای مایکرۆسۆفت تاوه‌کو ئێستاش به یه‌که‌یمن به‌ربڵاورین کۆمپانیا داده‌نرێت که OSه‌کانی له‌سه‌ر %90ی کۆمپیوته‌رکانی جیهان دابه‌زێنراوه.
هاوکات ئێستا کۆمپانیای ئه‌پڵ چه‌ند جۆرێکی OSی جیاوازی به‌رهه‌م هێناوه که هه‌ریه‌که‌یان بۆ مه‌به‌ستێک و له سه‌ر جۆرێکی کۆمپیوته‌ر کارده‌که‌ن.
له دیارترینیشیان سیسته‌می ماکنتۆشه که له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌کانی ئه‌پڵ کارده‌کات، هه‌روه‌ها خاوه‌نی جۆرێکی دیکه‌ی OSه که تایبه‌ته به ئای فۆن و ئای پاد که به iOS ناسراوه.
کۆمپانیای گۆڵیش بۆ دروست کردنی سیسته‌مێکی تایبه‌ت به خزمه‌تگوزارییه‌کان گۆگڵ، OSێکی نوێی له کۆتایی ساڵی 2009دا ئاشکرا کرد که بریتی بوو له Google chrome OS.
به‌ڵام وه‌کو لایه‌نی سکیوریتی هه‌موو OSه‌کان، سیسته‌می ویندۆز زۆرترین پڕۆسه‌ی هاککردن تیادا ئه‌نجامدراوه و زۆرترین ڤایرۆسی بۆ دروست کراوه.
ئه‌گه‌ر باسێکیش له مێژووی زێڕینی مایکرۆسۆفت بکرێت له ڕووی سیسته‌مه کارپێکه‌رکانییه‌وه ئه‌وا ده‌بێت له ساڵی 2001 به‌یه‌که‌مین و پڕ ده‌ستکه‌وتووترین ساڵ بۆ مایکرۆسۆفت ئه‌ژماربکرێت، چونکه له‌دوای ساڵی 2001ه‌وه کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، ویندۆزی ئێکس‌پی به‌رهه‌م هێنا، که ئه‌وکات بووبه شۆِرشێکی بواری OSه‌که‌کانی کۆمپیوته‌ره تاکه‌که‌سییه‌کان.
ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتنی ویندۆزی Xp به‌جۆرێک بوو، که کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته‌یه برد که ده‌بووایه له‌دوای ئێکس پییه‌وه ویندۆزێکی جیاوازی به‌رهه‌م بهێنایه.
هه‌ر بۆیه ویندۆزی دوای ئێکس پی که ویندزی ڤێستا بوو له‌دوای شه‌ش ساڵ به‌رهه‌مهێنرا تاوه‌کو تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌رزی تیادا کۆبکرێته‌وه، به‌ڵام ویندۆزی ڤێستا نه‌یتوانی وه‌ک ئێکس پی به‌کارهێنه‌رێکی زۆر په‌یدا بکات و وه‌ک خاڵێکی لاوازی مایکرۆسۆفت خۆی له مێژوودا تۆمارکرد.
مایکرۆسۆفت بیری له به‌رهه‌مهێنانی حه‌وته‌مین ویندۆزی کۆمپانیاکه‌ی کرده‌وه که هه‌ر به‌ناوی ویندزی 7ه‌وه ناوی ناو له ساڵی 2009 و له 22ی ئۆکتۆبه‌ردا که‌وته به‌رده‌ست به‌کارهێنه‌رانی.
له پێش ئه‌وه‌ی ویندۆزی 7 بکه‌وێته به‌رده‌ست به‌کارهێنه‌رانی ویندۆزی ئێکس پی یه‌که‌مین ویندۆز بوو، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا که له‌سه‌ر زۆربه‌ی کۆمپیوتره‌کانی جیهان کاری پێ ده‌کرا، له‌دوای ئه‌ویش ویندزی ڤێستا بوو، که به جیاوازییه‌کی زۆر له‌دوای ئێکس پییه‌وه بوو به‌ڵام هه‌میشه له هه‌ڵکشان و داکشانددا بوو، له‌دوای ئه‌ویش سیسته‌مه‌که‌ی کۆمپانیا ئه‌پڵ ده‌هات به‌ناوی ماکنتۆشه‌وه.
به‌ڵام به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویندزۆی 7، ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی ویندۆزی ڤێستا له دابوزیندا بوو و له به‌رامبه‌ردا ویندۆزی 7 له به‌رز بوونه‌وه‌دابوو.
به‌ڵام له کۆتاییدا له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابدا، کۆمپانیا تایبه‌تمه‌نده‌کانی بواری مارکێتی IT ئامارێکی ته‌واویان خسته به‌رده‌ست میدیاکارانی جیهان، که تیادا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ویندزی 7 توانیوێتی پێش ویندۆزی ڤێستا بکه‌وێت.
له‌کاتێکتدا ویندۆزی ڤێستا ته‌مه‌نی به‌ره‌و چوار ساڵ ده‌ڕوات و ویندۆزی 7یش ته‌نها 11 مانگه له بازاڕه‌کانی جیهاندا ده‌ست ده‌که‌وێت.
به‌ڵام دوا ئامار هۆشیاری ئه‌وه‌ی دایه به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ر، که ویندۆزی ئێکس پی ئێستاش یه‌که‌مینه و زۆرترین کۆمپیوته‌ری جیهان، ویندزۆی ئێکس پی کار پێ ده‌که‌ن.