چه‌کی شۆڕشگێڕی من نووسین و بیرباوه‌ڕه
ڕاپه‌ڕینه، هه‌ڵمه‌ته، پڕ نه‌عره‌ته‌ی کوردانه‌یه
قانعم ئه‌مڕۆ له زیندانا به ئازادی ئه‌ژیم
سه‌د هه‌زار له‌حنه‌ت له‌وه‌ی وا نۆکه‌ری بێگانه.
سه‌ره‌تاکانت له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌رو وێژه‌ی کوردی سلێمانی بووه پێگه‌یه‌ک، تیپی مۆسیقای هه‌ولێر بووه کرانه‌وه‌یه‌ک، تیپی شه‌هید کارزان بووه ماڵێک بۆ هونه‌ره‌که‌ت و خه‌باته ڕووبه‌ڕووه‌که‌ت، له هه‌ولێر به‌هاوده‌می عوده‌که‌ی میوزیکار ڕزگار خۆشناو به به‌رده‌وامی ئێمه هاوده‌می ئه‌و کاسێتانه بووین که ده‌نگت ده‌بووه پشت و هانده‌ر و له‌گه‌ڵ شیعره‌کانی مام هێمندا پێت ده‌وتین:
کورده‌واری ئه‌ی وڵاته جوانه‌که‌م
ڕۆڵه‌که‌م! خێزانه‌که‌م! باوانه‌که‌م!
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی قه‌ت له‌بیرم ناچنه‌وه
ئێسته بمبینن ئه‌رێ ده‌مناسنه‌وه؟
تۆ له1949 هاتیته دنیا‌و له ته‌مه‌نی 20 ساڵاندا بوویت بڕیاردا ببیته پێشمه‌رگه‌و به‌رگری له خاک و نیشتمان بکه‌یت، ئیتر له‌و کاته‌وه تۆ ژیانی خۆتت ته‌رخانکرد که ده‌بێت به‌رگریکاری خاک بیت وه‌کو پێشمه‌رگه، وه‌کو ئینسان، وه‌کو هونه‌رمه‌ند، ته‌مه‌نی به‌رده‌وامبوونه‌که‌ت به‌داخه‌وه ته‌نها 61 ساڵی خایاند که زۆرت مابوو که بییبه‌خشیت، به‌ڵام له‌لای من ئه‌و 61 ساڵه خه‌باتی سه‌ده‌یه‌کی تێدا تۆمارکراوه، چونکه هه‌موو که‌س ناتوانێت پێشمه‌رگه‌و ئینسان و شۆڕشگێڕ بیت، مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه له که‌سایه‌تی حه‌مه جه‌زا-دا بدۆزرێته‌وه.
تۆ له‌ڕێگای 200 گۆرانی و سرودووه به‌هه‌موومانت وت خۆشه‌ویستی بکه‌ن بۆ خاک و بۆ ئینسان و بۆ دڵداره‌کانتان، ئێمه چاوه‌ڕێی زۆری تربووین و له‌بیرماندا نه‌بوو که به‌ڵام تۆ له شه‌وێکی وه‌کو شه‌وی 1/10/2010 دا به‌جێمان بهێڵیت و به‌ته‌نهایمان بسپێریت.
ئازیزه‌که‌م هونه‌رمه‌ندو هاوڕێ ڕێنیشانده‌ره‌که‌م کاکه حه‌مه جه‌زا من ته‌نها وه‌کو عاشقێکی ده‌نگ و شێوازی ژیان و کاره‌کانی تۆ، ئاواته‌خوازبووم که ته‌مه‌نت به‌ره‌و هه‌ڵکشان بڕۆشتایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه لێره‌دا ته‌مه‌ن کۆتایی هات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیم بوو که هه‌واڵ و نیشاندانی وێنه‌ی ئه‌و ماته‌میته‌ت ته‌نها له ڕاگه‌یاندنه‌کانی ناو شاره‌که‌ی خۆت له‌ناو هه‌رێمه ڕزگاربووه‌که‌تدا تێپه‌ڕی نه‌کردو به بڕوای ئه‌وه‌ی تۆ موڵکی سلێمانیت،
هه‌رچه‌نده کوردستانیان له‌ده‌ره‌وه چه‌ندین کۆڕی ماته‌مینیان بۆ سازکردوویت بۆ ئه‌و خۆبه‌شینه‌ت.
له کۆتاییدا داواکاریم ئه‌وه‌یه هه‌موو کاره‌کانی تۆش کۆبکرێته‌و وه‌کو وه‌فایه‌ک بۆ خۆبه‌شین و قوربانییه‌کانت، هه‌روه‌ها داواکارم له یه‌زدان به به‌هه‌شتی به‌ریت بسپێریێت و ته‌مه‌نی ماندوێتیت تیایدا بشوو بدات.