
کابیل سیبار ئه‌لستار وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی سامانه به‌شه‌رییه‌کانی هیندستان له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نوسیدا که له دلهی پایته‌ختی هیندستان ئه‌نجامیدا رایگه‌یاند: هیندستان کۆمپیوته‌رێکی لاپتۆپی هه‌زرانبه‌ها به‌رهه‌مده‌هێنێـت بۆ قوتابیان و نرخه‌که‌ی ته‌نها 35 دۆلار ده‌بێت. ئه‌لستار دوپاتیشیکرده‌وه ئه‌و لاپتۆپه بۆ قوتابیانه‌و وه‌زاره‌ته‌که‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ند داهێنه‌رێکی جیهان رێککه‌وتووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی به ژماره‌ی زۆرتر. وێڕای ئه‌مانه‌ش ئه‌م وه‌زیره رایگه‌یاند که ئێستا گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێکی پێشکه‌وتوو له‌به‌رهه‌مهێنانی لاپتۆپه‌که و به‌شێکی زۆریمان دروست کردووه و له‌حاڵی ته‌وابوونیشدا لاپتۆپه‌که به 35 دۆلار ده‌فرۆشرێت". ئه‌لستار روونیشیکرده‌وه لاپتۆپه‌که به سیستمی لینۆکس کارده‌کات و پێشبینی ده‌کرێت له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا بدرێت به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نرخی ئه‌و لاپتۆپه‌که له کۆتاییدا بگه‌یه‌ننه 20 دۆلار و پاشان که‌می بکه‌نه‌وه بۆ 10 دۆلار بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین که‌س سوودی لێوه‌ربگرن و بتوانن بیکڕن. شایانی باسه لاپتۆپه نوێیه‌که له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک له په‌یمانگای هیندی بۆ ته‌کنه‌لۆجیا و په‌یمانگای هیندیس بۆ زانست به‌رهه‌مهێنراوه