کۆمپانیای یاهوو خه‌ریکی نه‌شه‌دانانه تاکو (ئامێری گه‌ڕان)ی ماڵپه‌ڕه‌ی یاهوو زیاتر پێشبخات و تاکو له‌م رێگه‌یه‌وه بتوانێت ژماره‌ی به‌کاربه‌رانی بگه‌یه‌نێته یه‌ک ملیار به‌کاربه‌ر. یاهوو ئه‌م کاره له‌پێناو ئه‌وه ئه‌نجامده‌دات که بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی ماڵپه‌ڕه‌کانی جیهان، چونکه ماوه‌یه‌که هه‌ریه‌ک له ماڵپه‌ڕه‌کانی (گوگڵ و فه‌یسبووک و یوتوب) پێشی که‌وتوون، بۆیه ده‌یه‌وێ به به‌خشین و دابینکردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به‌کاربه‌ری زیاتر له ده‌وری خۆی کۆ بکاته‌وه. شایانی باسه ئێستا رۆژانه 622 ملیۆن که‌س سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی یاهوو ده‌که‌ن.