ئه‌و کاته‌ی
بیرت لێ ده‌که‌مه‌وه
له په‌خشانێ یان له شیعرێ
ناوت دێنم
تۆ جوانترین
خۆشه‌ویستی
بۆ من
تۆ بووی هه‌توانی
زامی دڵه‌که‌م
هه‌رگیز ناتوانم
له یادتکه‌م
کاتی خۆی
وێنه‌یه‌کم لێ وه‌رگرتی
به دیاری
له ناو ئه‌لبۆمی دڵما
بۆم پاراستی
ئه‌و بزه و خه‌نده‌ی
له سه‌ر لێووت بوو
ئای که جوان بوو
درۆیه ئه‌وه‌ی ده‌لێ
مۆنالیزا..
له تۆ ده‌چێ
فریشته‌ش وه‌ک تۆ
جوان بێ
ئه‌وه‌نده جوانی
بۆ من
قه‌د له دڵما و
له‌به‌ر چاوم
وون نابی
قه‌د له هۆشم دا
ده‌رناچی
تۆم قه‌تاوقه‌ت
له یاد ناچی
مه‌گه‌ر ئه‌و کاته‌ی بمرم.....!!
خالید شه‌ید