هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

هه‌مه‌ره‌نگ

میوانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست به‌ هیوای کاتێکی شاد و به‌خته‌وه‌ر .. ماڵپه‌ڕی سۆران له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه

خۆشەویستی... پیاوێک شێت و سەرگەردان دەکات


خۆشەویستی بەهایەکی پیرۆزەو مەحاڵە رەوڕەوەی ژیان بێ خۆشەویستی بەردەوام بێت، خۆشەویستی میوانێکی هێسک سووکەو زۆر بە هێمنی لە دەرگای دڵ دەدات و دێتە ژوورەوە، دیارە کەس نییە لە ئێمە گەر گوێبیستی چیرۆکی بەسەرهاتی دوو خۆشەویست نەبێ و بە کۆتایی هاتنی مەرگی یەکێک لە عاشقەکان فرمێسکی بۆ دانەبارێنێ، ئەو کۆمەڵگایەی سێدارەی مەرگ بۆ خۆشەویستی دادەنێت کۆمەڵگایەکی سەرلێشێواو و پەرتەوازەیە، دیارە چیرۆک و بەسەرهاتی خۆشەویستی گەلێ زۆرن و کاریگەری بەهێز لەسەر تاکەکان جێدەهێڵێی رۆژ نەبوو کاتی چوونم بۆ دەوام چاوم بەو پیاوە ریش هاتوو بێ سەرو بەرە نەکەوێت کە لەبەردەم ئەم دوکان و سەر شەقامەکان دەسووڕایەوە، هەندێ رۆژ تووڕەو تووندو لەبەرخۆیەوە جنێوی دەداو هەندێ رۆژیش زۆر بە کەیف و لەبەرخۆیەوە گۆرانی دەگوتەوە، بۆیە زۆرم حەزکرد راستی بەسەرهاتی ئەم پیاوە بزانم هەرچەندە گوێبیستی هەندێکی بووبووم لە خەڵکی ، بەڵام گەیشتنم بە راستییەکە کارێکەو پێویستی بە ماندووبوونە، بۆیە بڕیارمدا چەند رۆژێکی بۆ تەرخان بکەم، ئەوەبوو کە لە دووکاندارەکانم پرسی گوتیان: لە کاتی خۆی عاشق بووەو بەرگەی کۆتایی هاتنی مەرگی خۆشەویستەکەی نەگرتووەو شێت بووە، ئەوان لەم چەند وشەیەیان زیاتر نەدەزانی و گوتیان: ئەگەر دەتەوێت بگەیتە راستی بەسەرهاتەکە دەتوانی مام(عەلی) ببینی و ئەو دەیناسێ و دەزانێ کوڕی کێیەو لەوانەیە ئەو راستی بەسەرهاتەکەت هەمووی بۆ بگێڕێتەوە، کە
ناونیشانی دووکانەکەی مام(عەلی)یم وەرگرت و بەرەو ئەوێ کەوتمە رێ لە هەندێ کەسم پرسی دووکانی مام(عەلی) کامەیە گوتیان ئەوەیە بەڵام بینیم دووکانەکەی داخرابوو بۆیە لە دڵی خۆم گوتم: نەوەکو بۆ کاتێکی کاتی دووکانەکەی داخستبێ و بگەڕێتەوە ماوەیەک لەبەر دەرگای دووکانەکە چاوەڕێم کرد، بەڵام نەگەڕایەوە بۆیە چاوپێکەوتنەکەی مام(عەلی)یم بۆ رۆژێکی دیکە دواخست، کە رۆژی دواتر گەڕامەوە بە هەمان شێوە دووکانەکەی داخرابوو، لە دڵی خۆم گوتم: دەبێ شانسی من مام(عەلی) نەمردبێ بەڵام کە سەیرم کرد هیچ لافیتەیەکی ئاگادارکردنەوەم بەرچاو نەکەوت گوتم: لەوانەیە کاری هەبێت، بۆیە لە دووکاندارەکانی دیکەم پرسی بۆچی دووکانەکەی مام(عەلی) داخراوە خۆ خوانەخواستە هیچ نەبووە، گوتیان: مام(عەلی) ئەوە چەندە رۆژێکە نەساغە بۆیە دووکانەکەی ناکاتەوە، هەرچەندە مام(عەلی)یشم نەبینیبوو بەڵام هیوای چاکبوونەوەو تەمەن درێژیم بۆ خواست و ئەمجارەش بۆ جاری دووەم چاوپێکەوتنەکەم بۆ کاتێکی نادیار دواخست، دوای (11-12) رۆژی دیکە گەڕامەوە ئەمجارەیان دووکانەکەی کرابۆوە گوتم: پشتیوان بە خوا ماندووبوونەکەم بە خۆڕایی ناچێت لە دووکانەکە نزیکبوومەوە مام(عەلی)یم بینی لە ژوورەوە لەسەر کورسییەک دانیشتبوو هێدی هێدی تەزبیحەکەی دەقورساندو لێوەکانی لەگەڵ دەجووڵاند، سەلامم لێکردو لە وەرگرتنەوەی سەلامەکەم هەستم کرد تەندروستی مام(عەلی) هێشتا باش نەبۆتەوە بۆیە گوتم: مام(عەلی) هەرچەندە باری تەندروستیت باش نییە بەڵام ئەوە بۆ جاری سێیەم و چوارەمە من سەردانی دووکانەکەت دەکەم بۆ کارێک ئەگەر بکرێت و بتوانی هاوکاریم بکەیت ئەویش بە پێدانی هەندێ زانیاری لەسەر چیرۆک و بەسەرهاتی ئەو پیاوە تەمەن(50) ساڵەی کە رۆژانە لەبەردەم ئەو دووکانانەو لەسەر شەقامەکان دەسوڕێتەوە ئەگەر بە هەڵەدا نەچووبم ئەو پیاوە شێتە، بۆیە یەکسەر مام(عەلی) گوتی: مەخسەدت(محەمەد)ی کوڕی(حەمەدەمین)ە گوتم: بەڵێ مام(عەلی) دیارە ئەم پیاوە ناوی(محەمەد)ە دەڵێن ئەوە کاتی خۆی عاشق بووەو هەر ئەو عەشقەش بۆتە هۆی شێت بوون و گەیشتنی بەو وەزعەی ئێستا، هەناسەیەکی هەڵکێشاو کەمێک داما هەستمکرد بیروهۆشی گەڕاوەتەوە بۆ یادگارییەکانی کاتی گەنجییەتی و عەشقایەتی و کاتێ لەگەڵ گەنجانی دێ دەچوونە سەر رێگای کچان و بەیەکەوە نەینۆکیان لە گیرفاندا دەناو ئیشارەتیان پێ دەدایە ئەو کچانەی بۆ ئاوهێنان دەچوونە سەر کانی بەرماڵان، ئەم یادگارییانە کاریگەرییەکی زۆر بە تینیان لەسەر دەروونی مام(عەلی) تەمەن(70)ساڵان هەبوو، چەند نەخۆش بوو، ئەم بیرەوەرییانە، نەخۆشتریان کرد، ئەوکات زانیم مام(عەلی) کاتی خۆی عاشق بووە بەڵام نەمزانی بە عاشقەکەی گەیشتووە؟! لەبەر نالەباری تەندروستی ئەم پرسیارەم لێنەکرد، کە هاتەوە سەرباری ئاسایی خۆی ئاخێکی هەڵکێشاو گوتی: چاوی دنیا کوێربێ کاتی خۆی گەنجانی گەڕەکمان بە(محەمەد) دەشکاندەوە هەروەها گوتی: گەنجێکی کاسب و ئاقڵ و تێگەیشتوو بوو، بەڵام ئاخ بۆ عەشق کە بەو دەردەی برد، کاتی خۆی کە تەمەنی(20) ساڵان بوو تووشی داوی خۆشەویستی یەکێک لە کچەکانی(مەلا) بەناوی(شلێر) بوو، شلێر کابانی ماڵ بوو سەرەتا پەیوەندی خۆشەویستییەکەیان بە نهێنی بوو بەڵام پاشان هەموو خەڵکی گەڕەک زانیان، ئەوکات(حەمەدەمین)ی باوکی(محەمەد) کۆمەڵێک پیاوی بە ساڵاچوو و ماقووڵی گەڕەکی لەگەڵ خۆی برد بۆ ماڵی(مەلا) بۆ خوازبێنی(شلێر)، بەڵام دیاربوو(مەلا)و کوڕەکانی لە رق چووبوون گوتیان: ئێمە لە نێو خەڵکی گەڕەک و خزم و کەس ئابڕوومان چووە دەتانەوێت بە یەگجاری ئابڕوومان بچێت و چاومان لەبەر خەڵکی بڵند نەبێت مەحاڵە کچی ئێمە بەمجۆرە شووبکات دەبوایە ئێستا بە قوربانی گوللەمان بکردایە نەوەکو بیدەینە کەسێک کە بە دڵی خۆی هەڵیبژاردبێت هەستن بڕۆنە دەرەوە ئەگەر لەبەر ئەو پیاوانە نەبوو زۆریشیان لە(حەمەدەمین)ی باوکی(محەمەد) دەدا دیاربوو دوای ئەوە ئەوەندەی من زانیبووم براکانی هەوڵی کوشتنی(شلێر)یان دا بوو، ماوەیەک وەزعەکە بەمجۆرە مایەوە هەردوو عاشق ئومێد بڕاوبوون کەوا بۆ یەکتری نابن و، لە رۆژێکی مانگی نیسان و کاتی سەیران و گەشت بوو ئەوەندەمزانی لە گەڕەک بووە هاوارو گریان کە چوومە دەرەوە بینیم خەڵکی بەرەو ماڵی(مەلا) رادەکەن گوتم: چی بووە گوتیان وابزانین(شلێر)ی(مەلا) خۆی کوشتووە قسەکەش راست بوو،(شلێر) خۆی کوشتبوو، بەڵام ئەوکات وەکو ئێستا نەبوو تا بیبەن بۆ نەخۆشخانەو پشکنینی بۆ بکەن تاوەکو بزانن چۆن کوژراوەو بگەنە راستی رووداوەکە، بەمجۆرە(شلێر) ماڵئاوایی لە ژیان و ئەم دنیا کردو کاروانی بەرەو گۆڕستان بەڕێکرد دنیایەک خەم و سەرگەردانی لە دوای خۆی بۆ(محەمەد)ی عاشق بەجێهێشت و لە دوای ئەویش(محەمەد) چەندین جار هەوڵی خۆکوشتنیدا بوو بەڵام ماڵەوەیان گەیشتبوونێ و لێنەگەڕابوون خۆی بکوژێت، بۆیە لە بەیانی تاوەکو ئێوارە دەچووە سەر گۆڕەکەی(شلێر)و لەبەر کەساسی و خەمی خۆی خەوی لێدەکەوت و لە گۆڕستان دەمایەوە، ئەم هەڵسوکەوتەشی بە رۆژێک و دوو رۆژ کۆتایی نەهات بەڵکو ماوەی زیاتر لە ساڵێک بە گەرمای هاوین و سەرمای زستان ئەوەبووە کاروپیشەی(محەمەد) تا وایلێهات رۆژ لە دوای رۆژ ئەقڵی بەرەو کزی دەچوو ئەقڵ و هۆشی لە دەستدا، هەرچەندە ئەوکات ماڵی زۆر مەلاو شێخیان پێکرد، بەڵام سوودی نەبوو وایلێهات تا بە یەگجاری ئەقڵی لە دەستداو شێت بوو گەیشتە ئەو حاڵەی کەوا ئێستا دەیبینن و خەڵکی پێی دەڵێن شێت، ئەوەبوو چیرۆکی بەسەرهاتی ئەم پیاوەی کە زۆربەمان لەنێو بازاڕو کوچەو کۆڵانەکانی شار دەیبینین.
نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد