ده‌شڵێت:
مێرده‌که‌م له‌کاتی سواربوونی لهئوتومبێلدا سه‌ری ده‌رده‌هێنێته
ده‌ره‌وه‌و تف هه‌ڵده‌دا به‌سه‌ر شه‌قامه‌که‌دا، ئه‌مه وای لێ ده‌کات
هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری بکات، هه‌روه‌ها له‌ژوری نوستن نان ده‌خوات چا
به‌ده‌نگێکی به‌رزی ناخۆش ده‌خواته‌وه، جگه‌ره‌که‌ی له پیاڵه‌ی
چاکه‌دا ده‌کوژێنێته‌وه کاتێک کهتهپڵهکی جگه‌ره‌که
لهتهنیشتیهوهیهتی .
بتول واداده‌نێت ناخۆشترین شت
له‌هه‌ڵسوکه‌وتی هاوسه‌ره‌که‌یدا ئه‌وه‌یه هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوان
جلوبه‌رگی چونه ده‌ره‌وه‌و ئیشکردنوجلی خه‌ودا ناکات، هه‌روه‌ها
وتی: مێرده‌که‌م هیچ له‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی نه‌بوو پێش به هاوسهربوونمان،
به‌ڵکو پاک‌و خاوێن بوو ئه‌یزانی چۆن هه‌ڵسوکه‌وت بکات تا خه‌ڵک ڕێزی
لێ‌بگرن، هه‌موو شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن بهخوڕهوشتی چاک .
(نه‌دا)
ژنی ماڵه‌وه‌یه یاده‌وه‌رییه‌کان دێته‌وه یادی‌و ده‌ڵێت: مێرده‌که‌م
پێش گواستنه‌وه‌م پیاوێکی نموونه‌یی‌و به‌خشنده بوو ئه‌ترسا له‌وه‌ی
هه‌ستم بریندار بکات ئه‌گه‌ر ته‌نها به ووشه‌یه‌کیش بێت، هه‌موو کات
باسی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌کردم، وام هه‌ست ده‌کرد دڵخۆشترین ژن ده‌بم،
بهلاَم دوای گواستنه‌وه گۆڕا،هیچ کات گوێی به‌هه‌ستم نه‌ده‌دا، ئه‌و
ده‌یه‌وێت متمانه‌م به‌خۆم نه‌مێنێت یان بمشکێنێت .
هه‌روه‌ها
( نه‌دا) ده‌ڵێت: ئێستا مێرده‌که‌م که‌سایه‌تییه‌کی سه‌یری هه‌یه،
به‌درێژایی شه‌و به‌بێ ده‌نگی دادهنیشێو یه‌ک ووشه نادرکێنێ ته‌نها
له‌کاتی پێویستدا نه‌بێت ئه‌ویش بۆ داخوازییه‌کانی خۆی که گۆڕاوه
لهچرپاندنهوه بۆ هاوارکردن.
خواردن به‌شێوه‌یه‌کی ناشارستان
(
عه‌بیر) دکتۆره‌یه لێدوانه‌کانی پێش خۆی ته‌واو دهکاتو ده‌ڵێت: من
تووشی هه‌راسان بوون ده‌بم کاتێک مێرده‌که‌م ده‌بینم ده‌چێته پێشه‌وه
بۆ خواردن به‌شێوه‌یه‌کی ناشارستانی‌و ده‌ڵێی یه‌که‌مجاره له‌ژیانیدا
خواردن ببینێ .
یان ده‌ڵێت: لهپێشبرکێدایه کاتێک
له‌میوانداری خێزانی ده‌بین چاوه‌کان دوای ده‌که‌ون ئه‌ویش له‌نێوان
جۆری خواردنه‌کاندا ده‌گه‌ڕێت ئهڵَێی ئێستا له‌برسێتی هاتۆته‌وه،
ئێستا داوای لێ بووردن ده‌که‌م کاتێک بانگمان ده‌که‌ن بۆ میوانداری
خێزانی یان له‌لایه‌ن ناسیاوه‌کانیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی
شه‌رمه‌زاری نه‌بم ناچم .
(هالا) ژنی ماڵه‌وه‌یه به‌ده‌ست
گه‌ڕه‌لاوژێی مێرده‌که‌یه‌وه ده‌ناڵێنێت، چونکه هاوسه‌ره‌که‌ی شته‌کان
له‌هه‌ر سوچ‌و قوژبنێکدا بیه‌وێ دایده‌نێت، ئه‌و واده‌بینێت ئه‌و شته‌ی
که تووشی ده‌مارگیری ده‌کات ئه‌وه‌یه کاتێک مێرده‌که‌ی دوای
نیوه‌شه‌و دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و هه‌ڵی ده‌سێنێ له‌خه‌و ته‌نها بۆ
ئه‌وه‌ی پرسیاری لێ بکات ئایا فلاَنه شتی له‌کوێ داناوه.
(باحموده)
پسپۆڕی ده‌روونی بنکه‌ی ( شه‌فا ئهلتبی ) یه‌و ده‌ڵێت: ئه‌م کارانه
سروشتین له‌سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی ژن‌و مێردایه‌تیدا، کاتێک
هه‌ریه‌که‌یان وا خۆی ده‌رده‌خات که‌سێکی نموونه‌یی یه‌و
که‌موکوڕییه‌کانی ده‌رناخات یان لێی دوور ده‌که‌وێته‌وه، واڕوون
بۆته‌وه دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌کی که‌م نمونه‌یی که‌م
ده‌بێته‌وه‌و که‌مو کوڕییه‌کان دهردهکهونو کێشه‌ی نێوانیان ده‌ست
پێده‌کات، هه‌ندێ جاریش ئه‌مانه به‌مانای ته‌واوی که‌موکوڕی نایه‌ن،
بهلاَم هیچ لایه‌کیان ناتوانن وازی لێ بهێنن، ناکۆکیه‌کان لێره‌وه
ده‌ست پێده‌که‌ن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌میش
ئه‌بێته هه‌راسانکردنی لایه‌نه‌که‌ی تر، هه‌ستکردن بهڕقلێبونهوهو
نه‌بوونی حه‌وانه‌وه، ئه‌بێت هه‌ردوولایه‌ن ژن‌و مێرد به‌ئاشکرا گفتوگۆ
بکه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌ی پێی توڕه ده‌بن.
هوکات (
روبا) ده‌ڵێت: گفتوگۆ هه‌یه زۆر نزیکه له‌شه‌ڕێکی توندوتیژه‌وه که
ده‌بێته هۆی بریندارکردنی ده‌روونی که ئه‌مه‌ش شتێکی نه‌ویستراوه .
ئه‌گه‌ر
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕابردوو ده‌بینین ژن‌و ژنخوازی له‌ڕۆژگاری
باووباپیرانماندا بێ خۆشه‌ویستی یان یه‌کتر ناسین بوو، بهلاَم ئه‌وان
زۆرباش ئه‌ژیان پێکه‌وه، ژن ئارامگربوو له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا، وای
داده‌نا ئه‌و هه‌موو شتێکه له‌ژیانیدا، به‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش
ماڵه‌که‌ی به‌هه‌موو شتێکی خۆی دهزانیو پارێزگاریش بوو، له‌و
ده‌مه‌دا ژن هێنان چاره‌نووسێک بوو هه‌ر دوولا پێی ڕازی دهبوونو وایان
داده‌نا که‌ئه‌مه قسمهتو نسیبه، بۆیه له‌و کاته‌دا حاڵه‌تی لێک
جیابوونه‌وه‌مان نه‌ده‌بینی وه‌کو ئێستا که له‌سه‌ر هیچ و پووچترین شت
ڕووده‌دات .
پسپۆڕی ده‌روونی له‌باره‌ی پیاوی
ئاژاوهچییهوه ده‌ڵێت: گه‌ڕه لاوژێی نێوان شتێکی نه‌شیاوه که
ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی شکاندنی یهبهرامبهرهو خۆدزینه‌وه‌یه له‌شته
سه‌ره‌کییه‌کان، به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌کو گه‌ڕه‌لاوژێی جل‌و بهرگو
بلاَوکردنهوهی گه‌ڕه‌لاوژێی نارێکی کات، گه‌ڕه‌لاوژێی هه‌ستی
تێکهڵو پێکه‌ڵ، ئه‌ویش تێکه‌ڵه‌یه له‌خۆشه‌ویستی و ڕق‌و نهویستنو
قبوڵکردن، ئه‌وه‌ش وا له‌پیاو ده‌کات چ کاتێک بیه‌وێت له ژنه‌که‌ی نزیک
ده‌بێته‌وه، یان به‌پێ هیچ هۆیه‌ک نه‌یه‌وێت یان لێی دوور که‌وێته‌وه،
هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌لاوژێی ڕه‌وشت له‌ناو ماڵدا .
هه‌ر له‌م
باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: گه‌ڕه‌لاوژێی یان په‌شێوی بۆڕهوشتو
خۆئاماده‌کردن‌و په‌روه‌رده‌کردنو بارودۆخی کۆمهلاَیهتی تاکه که‌س
خۆی ده‌گرێته‌وه، چونکه هه‌ندێ جار ژن ناتوانێت چاو پۆشی
له‌هه‌ڵسوکه‌وتی مێرده‌که‌ی بکات، پیاوه‌که‌ش ناتوانێت ڕه‌وشتی خۆی
بگۆڕێت، یان حه‌ز به‌وه ناکات، چونکه ئه‌و وا ڕاهاتووه له‌دروستبوونی
دهروونیو زاتی خۆی یان واهه‌ست ده‌کات ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی خۆی
ئاسایین‌و ژنه‌که‌ی شه‌ڕی پێ ده‌فڕۆشێت و به‌دوای ئاژاوه‌دا ده‌گه‌ڕێت
به‌بێ هیچ هۆیه‌ک، ئێستا درک به‌وه‌ش ده‌کات گۆڕانی هه‌ڵسوکه‌وت وه‌کو
هه‌موو تازه‌گه‌رییه‌ک پێویستی به‌هێمنی‌و ئارامی هه‌یه، چونکه
هه‌ڵچوون‌و توڕه‌بوون به‌که‌ڵک نایهتو له‌سه‌ر هه‌ردوولا واپێویست
ده‌کات یه‌کتریان بوێت‌و به‌که‌مو کوڕیه‌کانی یه‌کتری ڕازی بن، چونکه
له‌سه‌ر ئه‌م گوێ زه‌مینه‌دا که‌سایه‌تی بێ که‌مو کوڕی نییه