گۆگل ئه‌م سایته‌یه که هه‌موومان بینیومانه بۆ گه‌ڕان به کار دێت لیره‌دا باسی میژووی گۆگڵتان بۆ ده‌که‌م له درێژه‌ی بابه‌ته‌که مێژوی ببینه
مێژووی گووگڵ بێ گومان ماڵپه‌ڕی "له شوێنگه‌ڕان"ی www.google.com، نه‌ته‌نیا به‌ربڵاوترین ماڵپه‌ڕی له شوێنگه‌ڕان، به‌ڵکوو ده‌بێ ناوی گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕی ئینترنێتی لێ بنرێ. تکنۆلۆژی تایبه‌ت به‌م ماڵپه‌ڕه، پشتیوانی زمانه جۆراوجۆره‌کان و له خۆ گرتنی ماڵپه‌ڕگه‌لی deja.com (پێشڕه‌و له سیسته‌می usenet ) و blogger.com (پێشڕه‌و له لایه‌نی وێبلاگه که‌سییه‌کانه‌وه) ته‌نیا به‌شێکی زۆر که‌می ئه‌م ماڵپه‌ڕه تایبه‌تییه‌ن. گووگڵ یانێ چی؟ له‌فزی google له گه‌مه یان پیتی وشه‌ی googol پێک هاتووه. وشه‌ی googol یانێ: ژماره‌ی 1 و سه‌د سفر له پێشیه‌وه. له دونیا دا هیچی تر به قه‌د "گووگڵ" نابێ. نه ئه‌ستێره‌کان، نه زه‌ڕاتی مه‌عه‌ڵه‌ق و نه ژماره‌ی هه‌موو ئوتومه‌کان. ئه‌م ئایده‌ش که ناوی گووگڵ بۆ ماڵپه‌ڕێکی له شوێنگه‌ڕان هه‌ڵبژێرن، تێکۆشانی ئه‌م شیرکه‌ته بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان بوو که رێکوپێک و ده‌سته‌به‌ندی ئه‌و هه‌موو زانیاریانه‌یه که له جیهانی ئینترنێتدان. پێش له گووگڵ هه‌وه‌ڵین چاوپێکه‌وتنی پێکهێنه‌رانی گووگڵ "له‌ڕی په‌یج" (Page larry) و "سه‌رگی برین" (Sergey Brin )، هه‌مووی به باس و وتوێژ ده‌رباز بوو. ئه‌م دووانه‌ش بۆ یه‌که‌م جار هاوینی 1995 له زانکۆی کامپیۆته‌ریی ئستنفۆرد دا یه‌کترییان بینی. ئه‌و کات "له‌ڕی" 24 ساڵه تازه لینسانسه‌که‌ی له زانکۆی "میشیگان"دا وه‌رگرتبوو و بۆ ئاشنایی به
شوێنه نوێکه‌ی که بڕیاو وابوو، تێیدا درێژه به خوێندن بدا هاتبووه ئه‌م زانکۆیه. "سه‌رگی"ش که 23 ساڵی بوو، یه‌کێک له خوێندکاری ساڵێک بانتر بوو که بڕیار بوو، خوێندکارانی تازه‌هاتوو بۆ ئه‌م زانکۆیه، به شوێنه‌که ئاشنا بکا. ئه‌م دووانه له سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک ده‌دوان، بیروڕای جیاواز له یه‌کتریان هه‌بوو. ره‌نگه هه‌ر ئه‌م جیاوازی بیروڕایه‌ش بووبێ که ئه‌وانی هێنابێتیانه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که له کۆتاییدا بتوانن چاره‌سه‌رێک بۆ قوڵترین به‌ش له بواری کامپیۆته‌ردا بدۆزنه‌وه. ئه‌مه‌ش شتێکی زۆر گرنگ بێجگه له وه‌ده‌ست هێنانی زانیارییه‌کی یه‌کجار زۆری زانستی نه‌بوو. ئه‌م دووانه له مانگی ژانویه‌ی ساڵی 1996دا هاوکاری خۆیان بۆ ته‌ڕاحی ماڵپه‌ڕێکی له‌شوێنگه‌ڕان به ناوی BackRub ده‌ست پێ کرد. ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی ئه‌وان ده‌توانی ئه‌و Link ی که له یه‌ک فایل پێک هاتوون، هه‌ڵیانسه‌نگێنێ و ئانالیزیان بکا. ساڵێک دواتر ئه‌م ماڵپه‌ڕه توانی ناوبانگێک بۆ خۆی وه‌ده‌ست بێنێ. له نیوه‌ی هه‌وه‌ڵی ساڵی 1998دا له‌ڕی و سه‌رگی درێژه‌یان به پێشخستنی ئه‌م فه‌نه نوێیه‌ی خۆیان دا. تاکوو ئه‌م رێکه‌وته‌ش ئه‌مان له کامپیۆته‌ر و "سه‌رڤر"ی به قه‌رز گیراو بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌ته بۆ دۆستان و ناسیاوانیان که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت. هه‌رجۆرێک بێ توانیان به نرخێکی گونجاو "ترابایت" هاردیسکێک ( یه‌ک ترابایت هه‌زار گیگا بایته) بکڕن و له ژووری خه‌وتنی "له‌ڕی"دا دایبنێن و سیسته‌می خۆیان ده‌ست پێ بکه‌ن. له هه‌مان کاتیش‌دا "سه‌رگی" ده‌فته‌رێکی کرده‌وه و پێکه‌وه که‌وتنه فرۆشتنی ئه‌م فه‌نه نوێ له شوێنگه‌ڕانه، که له هه‌موو سیسته‌مه له‌شوێنگه‌ڕانه‌کانی کاتی خۆی باشتر بوو. له‌و کاته‌شدا ئه‌م دوانه هیچیان خوازیاری ئه‌وه نه‌بوون که ئه‌م فه‌نه نوێیه شیرکه‌تێک بۆ خۆی ساز بکا. له‌وانه‌ی که ئه‌مان پێشنیاری فرۆشتنی تکنۆلۆژیه نوێکه‌ی خۆیانیان پێ کرد، هاوڕێکه‌یان "ده‌یڤید فیلۆ" بوو که خۆی یه‌کێک له دوو که‌سی بنیاتنه‌ری ماڵپه‌ڕی "یاهو" بوو. له‌و لایه‌نه‌وه که ئه‌م فه‌نه نوێیه شوێنی په‌یدا کردنی بازاڕی دێدایه، فیلۆ ئه‌م دوانه‌ی هان دا که ئه‌م سرڤیسه‌یان به پێک هێنانی شریکه‌تێک په‌ره پێ بده‌ن. پێشی وتن که ئه‌گه‌ر سرڤیسه‌که به‌ته‌واوی که‌وته ڕێ، ئه‌و کات ده‌توانن له‌سه‌ری بدوێن. دیاره خه‌ڵکی دیکه‌ش له وڵامی ئه‌ماندا زۆر ساردوسڕ بوون، ته‌نانه‌ت یه‌کێک له شیرکه‌ته‌کان پێی وتبوون:" کاتێک سرڤیسی من وڵامده‌ری له سه‌ددا هه‌شتای سرڤیسی ره‌قیبه‌که‌مه، به‌سمه، تازه خۆ مشته‌ریه‌کانی ئێمه له "شوێن" ناگه‌ڕێن." سازدانی شیرکه‌ت له‌ڕی و سه‌رگی کاتێک زانیان که ناتوانن سرڤیسه‌که‌یان به که‌سێک بفرۆشن، هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که خۆیان ده‌ستپێکه‌ر بن، ته‌نیا شتێک که پێویستان بوو، دراو (پوڵ) بوو بۆ ئه‌وی بتوانن له ژووری خه‌وتنه‌که وه‌ده‌رکه‌ون، له‌هه‌مان کاتدا گرفتی کارتی ئیعتباره‌که‌شیان بوو که له‌به‌ر کڕینی یه‌ک ترابایت مێشکی کامپیۆته‌ر له گره‌ودا بوو، ده‌بوا ئه‌یشیان ئازاد کردبایه. پێشنیارێکی بازرگانییان ئاماده کرد و له جیگای ئه‌وه دوکتۆراکه‌یان وه‌رگرن، که‌وتنه دوای وه‌ده‌ست خستنی سه‌رمایه. هه‌وه‌ڵین سه‌رمایه‌یه‌ک که توانیان وه‌ده‌ستی بێنن، هی "ئه‌ندی به‌کتولشیم" بوو، که خۆی یه‌کێک له بنیاتنه‌رانی شیرکه‌تی "سان مایکرو سیسته‌مز" و مامۆستای زانکۆی "ستێنفۆرد" بوو. ناوبراو به دیتنی ئیمکانات و توانای له راده‌به‌ده‌ری گووگڵ، بێ راوه‌ستان چکێکی سه‌د هه‌زار دولاری به ناوی شیرکه‌تی گووگڵ کێشا. به‌ڵام گۆڕینه‌وه‌ی چکه‌که به پووڵی نه‌قد، چه‌ند حه‌وتوویه‌ک درێژه‌ی کێشا، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه، شیرکه‌تی گووکڵ هێشا هۆییه‌تی یاسایی نه‌بوو. له کۆتاییدا ئه‌م دووانه توانیان بۆ ده‌ست پێکردنی کاره‌که‌یان نزیکه‌ی میلیۆنێک دولار کۆ بکه‌نه‌وه. سه‌رئه‌نجام 7ی مانگی سپته‌مبری ساڵی 1998 شیرکه‌تی گووگڵ درگاکانی خۆی کرده‌وه و هه‌وه‌ڵین به‌ڕێوه‌به‌ری خۆی، واتا "کرگ سیلڤرشتاین" که ئێستا به‌رپرسی شیرکه‌تی گووگڵه دابمه‌زرێنێ. گووگڵ کاره‌کانی خۆی ده‌برده پێش و هه‌مان ساڵیش مشته‌ریه‌کانیان له وڵاتانی ئیتالیا و ئینگلیزه‌وه په‌یماننامه‌یان له‌گه‌ڵ نووسین. تاکوو وای لێهات که ساڵی 1999 گۆڤاری " PC Magazine " خه‌ڵاتی خۆی بۆ باشترین کاری فه‌نی له دانانی سیستمگه‌لی وێب به‌م شیرکه‌ته به‌خشی، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش چه‌ندین خه‌ڵاتی بۆ باشترین وێب وه‌رگرت. گۆڤاری "تایمز"یش ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی له لیسته‌ی ده ماڵپه‌ری دونیادا دانا. له ساڵی 2000 دا پێشکه‌وتنی گووگڵ به‌رده‌وام بوو و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه توانی بێجگه له‌وه‌ی دوو خه‌ڵاتی "وب"ی که له شانی خه‌ڵاتی نۆبیل دان وه‌رگرێ، چه‌ند سرڤیسی نوێش بناسێنێ. ئه‌مان سیسته‌می ده‌ستبه‌ندی ماڵپه‌ڕه‌کانیان به شێوه‌ی Open Directoryی شیرکه‌تی Netscape داناوه. سرڤیسێکی دیکه‌ش که ئه‌مانی به دونیا ناسان، ئه‌وه بوو که مرۆڤ ده‌یتوانی به زمانه‌کانی دیکه‌ش له شوێن مه‌ستی خۆی له گووگڵ دا بگه‌ڕێ. له‌و کاته‌دا ئه‌وان کارێکیان کرد که خه‌ڵکی به ده زمانی دیکه دیتوانێ گووگڵ به‌کار بێنێ. ئێستاش گووگڵ ئیمکانی ئه‌وه‌ی هه‌یه که مرۆڤ به 88 زمانی دونیا له‌وانه فارسی له شوێن مه‌به‌ستی تایبه‌تی بگه‌ڕێ. له مانگی ژوئن دا گووگڵ به ناساندنی "ئه‌ندیس"ه یه‌ک میلیاردیه‌که‌ی خۆی، وه‌ک گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕی "له‌شوێنگه‌ڕان"ی ئینترنێت ناسرا. ئه‌مه‌ش هه‌وه‌ڵین جاره که بارستایه‌کی ئاوه‌ها گه‌وره له زانیاری ئینترنێت له شوێنێک کۆ ده‌بێته‌وه. هه‌ر له‌و مانگه‌شدا گووگڵ و یاهو رایانگه‌یاند که ئه‌م دوو شیرکه‌ته پێکه‌وه هاوکاری ده‌که‌ن. ئه‌م هاوکاریه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتنێکی فه‌نی بوو، له لایه‌ن بازرگانیشه‌وه زۆر گرینگه. له‌و رێکه‌وه‌ته‌دا گووکڵ رۆژانه وه‌ڵامی 18 میلیۆن خه‌ڵکی ده‌دایه‌وه. له دوایین مانگه‌کانی هه‌مان ساڵدا هاوکاری ئه‌م شیرکه‌ته و شیرکه‌تگه‌لی چینی و ژاپۆنیش راگه‌یه‌ندرا. یه‌کێکی دیکه له نوێکاریه‌کانی گووگڵ Google Toolbar که به Toolbarی فایله‌کانی پرۆگرامی له‌وشێنگه‌ڕانه‌که زیاد ده‌بێ و به بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێ مرۆڤ بڕواته نێو لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می گووگل، لێره‌وه له شوێن مه‌به‌سته‌که‌ی خۆی بگه‌ڕێ. له کۆتایی ساڵی 2000دا گووگڵ هه‌ر ڕۆژه وه‌ڵامی سه‌د میلۆن خه‌ڵکی ده‌دایه‌وه، به‌ڵام هێشتا ده‌یهه‌ویست باشتر و هاسانتر پێوه‌یدنی به کاربه‌ره‌کانی خۆیه‌وه هه‌بێ. گووگڵ پرۆژه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌بوو که مرۆڤ بتوانێ له رێگای موبایل ته‌له‌فوونه‌وه له بابه‌ت و مه‌به‌ست بگه‌ڕێ، که ئه‌وه‌ش گه‌یشته سه‌مه‌ر. له‌و سه‌رده‌مه‌دا گووگڵ رۆژانه به وڵامی به ده‌هه‌زار له‌شوێنگه‌ڕ ده‌دایه‌وه و به‌ره به‌ره سه‌رنجی ڕاگه‌یه‌نه‌ره گشتیه‌کانی ئامریکا و دونیای بۆ لای خۆی ڕاکێشا. له مانگی سپته‌مبری هه‌مان ساڵدا، گۆڤاری PC Magazine ئه‌م سایته‌ی له ریزی سه‌د سایته باشه‌کانی ساڵدا گونجاند. په‌ره گرتن له مانگی فۆریه‌ی 1999دا گووگڵ جێگا پێشووه‌که‌ی ته‌نگ بوو بوو، هه‌ر بۆه‌ی شیرکه‌ته‌که‌ی گوازته‌وه بۆ شوێنێکی گه‌وره‌تر. ژماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی گه‌یشته هه‌شت که‌س و سرڤیسه‌که‌یان ڕۆژانه وه‌ڵامی پێنسه‌د هه‌زار که‌سی ده‌دایه‌وه. گووگڵ توانی هه‌وه‌ڵین مشته‌ری بازرگانی بۆ لای خۆی راکێشێ، شیرکه‌تی Red Hat که به‌شێک له حه‌ز و ئاواته‌کانی به گووگڵ له به‌ر ئه‌وه بوو که "له‌ڕی" و "سه‌رگی" له‌سه‌ر ئه‌وه پایان داده‌گرت که ده‌بێ سرڤیسه‌کانیان "لینوکسی" بێ. له 7ی مانگی ژوئنی هه‌مان ساڵدا، گووگڵ رایگه‌یاند که توانیوه‌تی له چه‌ندین شوێنه‌وه داهات وه‌ده‌ست بێنێ، له‌وانه بیست و پێنج میلۆن دولار که له لایه‌ن دوو شیرکه‌تی سه‌رمایه گوزاریه‌وه له پیشه‌سازی نوێهێنه‌ره‌وه، شایانی باسه وه‌کیتر و له کاتی ئاسای دا، ئه‌م دوو شیرکه‌ته ره‌قیبی یه‌کترن. به‌ڵام له‌م بواره‌دا له به‌ر باری له‌باری گووگڵ ئه‌م دوو شیرکه‌ته توانیان پێکه‌وه له‌سه‌ر یه‌ک مێز دانیشن. ئه‌م باره له‌باره‌ی گووگڵ کارێکی کرد که که‌سایه‌تی ناسراو پێوه‌ست ببن به به‌ڕێوه‌به‌ری گووگڵه‌وه و پۆستی گرنگ و گلیلیان پێ بدرێ: "ئومید کوردستانی" له شیرکه‌تی Netscape وه‌ک یاریده‌ده‌ری بازرگانی و فرۆشی گووگڵ و هه‌روه‌ها "ئه‌رس هولزل" له شیرکه‌تی US Santa Barbara وه‌ک یاریده‌ده‌ری مه‌هه‌ندسی گووگڵ دوو که‌س له‌وانه‌ن. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که شیرکه‌تی گووگڵ بوو به هۆی ئه‌وه که ئه‌م دوو شیرکه‌ته‌ی ناومان بردن، مجبوور بوون شوێنه‌کانی خۆیان به‌جێ بێڵن و بار بکه‌نه ئه‌و باڵه‌خانه دوو نهۆمیه‌ی ئێستای گووگڵ. شیرکه‌تی AOL/Netscape ش گووڵ وه‌ک سرڤیسده‌ری ره‌سمی خۆی بۆ له شوێنگه‌ڕان هه‌ڵبژاردووه. ئێستا ئیتر ئه‌م پرۆژه زانکۆییه، رۆژانه واڵامده‌ری زیاتر له سێ میلیۆن له‌شوێنگه‌ڕانه. له 21ی مانگی سپته‌مبری ساڵی 1999دا، گووگڵ لیگۆی "بتا" که له ته‌نیشت نیشانه‌ی گوگڵه‌وه بوو لایبرد. (نوومنه‌ی "بتا" دوایین نموونه‌یه له سیستمگه‌لی نه‌رمه‌واڵه و پێش له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی یه‌که‌یه. نموونه‌ی "بتا" به مانای ناته‌واو بوونی سیستمی سرڤیسده‌ری نه‌رمه‌واڵه‌یه). کڕینی deja.com بوو به هۆی ئه‌وه که ئیمکاناتی باشتر له سیستمی usenet دا پێک بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له ئارشیوه‌که‌یاندا 500 میلیۆن په‌یام خرایه به‌ر ده‌ست گووگڵ. له کۆتایی ساڵی 2001دا به‌رهه‌می هه‌موو هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌م شیرکه‌ته سه‌مه‌ری دا و ئه‌م شیرکه‌ته رایگه‌یاند که گه‌یشتووه‌ته به‌رهه‌م دان. له هه‌مان ساڵدا ئه‌م شیرکه‌ته په‌یماننامه‌ی له‌گه‌ڵ شیرکه‌تگه‌لی کۆریایی، ئامریکای لاتینی، ئورووپایی و ...بۆ سرڤیسی باشتری له شوێنگه‌ڕان مۆر کرد. سرڤیسی نوێی ئه‌م شیرکه‌ته، گه‌ڕان له شوێنی وێنه بوو که بۆ ده‌ستپێک 250 میلیۆن وێنه و دیمه‌نی له خۆ گرت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌م شیرکه‌ته رێز له خواستی مشته‌ریه‌کانی ده‌گرێ. له کۆتایی هه‌مان ساڵدا رووداوێکی گرنگی دیکه له‌م شیرکه‌ته‌دا روویدا، ئه‌ویش گه‌یشتن به "ئه‌ندیس"ێکی سێ میلیاردی بوو. له سه‌ره‌تای ساڵی 2002ه‌وه گووگڵ به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی دایه بازاڕ، ئه‌ویش نه‌رمه‌واڵه‌ی گووگڵ بوو که خاوه‌نی ماڵپه‌ڕه‌کان ده‌یانتوانی به هۆی ئه‌م نه‌رمه‌واڵه‌وه، ته‌واوی زانیارییه‌کانی خۆیان "ئه‌ندیس" بکه‌ن تاکوو هه‌ر که‌س له شوێنێکی دیکه‌وه، له شوێنی ئه‌و زانیارییانه گه‌ڕا، بیاندۆزێته‌وه. به‌رهه‌می دیکه‌ی نوێی گووگڵ له‌و ساڵه‌دا پێشکه‌ش کردنی Google News بوو که بێجگه له 4500 سایتی هه‌واڵده‌ری، کۆکراوه‌یه‌کی له نوێترین هه‌واڵه‌کانی له بیروڕای جێاواز و له‌سه‌ر بابه‌تی جیاواز بڵاو ده‌کاته‌وه. دواترین جموجۆڵی گووگڵ که زۆریشیان له سه‌ر نووسی، کڕینی سایتی blogger.com بوو که گوره‌ترین سایته بۆ خزمه‌تگوزاری وبلاگ له دونیا دا، ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ک کڕینی deja.com ده‌توانێ موژده‌هێنه‌ری گۆڕانکاری باش له‌م پێوه‌ندیه‌دا بێ. گووگڵ هه‌ر وه‌ک جاران له تێکۆشاندایه بۆ ئه‌وه‌ی رێگای نوێتر و باشتر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ "له‌شوێنگه‌ڕان"دا به به‌کارهێنه‌ره‌کانی خۆی پێشکه‌ش بکا. ئامانجی گووگڵ رێکوپێک کردنی زنیارییه‌کان و پێشکه‌ش کردنیانه به هه‌مووان.